شلێرسه‌عید، تایبه‌ت نوچه نێت
شه‌ش مانگ له ده‌سه‌ڵاتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران تێپه‌ڕى، له‌ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا كورد ئومێدێكى زۆرى به‌و حكوومه‌ته بوو، كه‌چى وه‌ك په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێ تاكه ده‌ستكه‌وتى كورد له‌و حكوومه‌ت سێ بڕه مووچه بووه، له‌به‌رانبه‌ردا په‌رله‌مانتارانى تر ده‌ڵێن كازمى ده‌یویست زۆر شت بۆ كورد بكات به‌ڵام بارودۆخه‌كه له‌بار نه‌بوو.
رۆژى شه‌مووى رابردوو ته‌مه‌نى حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى شه‌ش مانگى ته‌واو كرد، بۆیه له چه‌ندان رووه‌وه شرۆڤه‌كاران و ده‌زگا میدیاییه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌زموونى ئه‌و شه‌ش مانگه ده‌كه‌ن.
سێ په‌رله‌مانتارى كوردیش بۆ “نوچه‌نێت” له‌ڕووى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم وبه‌غدا له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى كازمى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و شه‌ش مانگ ده‌كه‌ن و ئه‌وان بۆچوونى جیاوازییان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌یه.
كاتێك مسته‌فا كازمى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت كاندید كرا، لایه‌نه كوردییه‌كان به‌ر له زۆربه‌ى لایه‌نه عێراقییه‌كان پاڵپشتى خۆیان راگه‌یاند، كاتێك ده‌ستبه‌كاربوو كۆمه‌ڵێك ئومێدیان به مسته‌فا كازمى هه‌بوو، ئایا كێشه‌كانى كورد له‌سایه‌ى حكوومه‌تى كازمى چه‌نده به‌ره‌و چاره‌سه‌رى رۆیشتوون؟
شێروان میرزا كه په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتیه له لێدوانه‌كه‌ى بۆ “نوچه‌نێت” به نائومێدى قسه‌ى له‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ى كازمى كرد و گوتى، “پێموانییه شتێكى به‌رچاوى بۆ كورد كرد بێ ته‌نیا ئه‌وه‌ى كازمی بۆ كوردى كردبێت سێ جا مووچه‌ى بۆ هه‌رێم ناردووه”. ئه‌و مووچه‌یه‌ى شێروان میرزا باسى ده‌كات دوو دانه‌یه و بڕه‌كه‌ى 320 ملیار دۆلاره.
میرزا گوتیشى، “ئێمه چاوه‌رێى زۆر شتمان له كازمى ده‌كرد ، وه‌ك ئه‌وه‌ى بارودۆخى ناوچه دابرێنراوه‌كان باش بكرێت به تایبه‌ت بارودۆخى كه‌ركووك ئارام بكرێته‌وه، چاوه‌رێ ده‌كرا شایسته داراییه‌كانى جووتیاران هه‌م هی ئه‌مساڵ و ساڵانى رابردوو به باشی بدرێت”
به پێچه‌وانه‌ى شێروان میرزا، په‌رله‌مانتارێكى پارتى پێیوایه بارودۆخ له‌بار نه‌بووه ئه‌گینا كازمى زۆر شتى بۆ كورد ده‌كرد. هندرێن دۆسكى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتییه له په‌رله‌مانى عێراق كه ده‌ڵێ، “كازمى له بارودۆخێك بوو به سه‌رۆك وه‌زیران له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و نه‌بووه، به‌هۆى قه‌یرانى ته‌ندروستى و هاتنى كۆرۆنا وخراپى ئابوورى و سیاسی، هاوكات دابه‌زینى نرخى نه‌وت، بۆیه پێموایه شه‌ش مانگ كه‌مه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى مسته‌فا كازمى”
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چى بۆ كورد كردووه، هندرێن دۆسكى گوتى، “راسته زۆر شت نه‌كراوه ته‌نیا چه‌ند مووچه‌یه‌كى ناردووه به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق وحكوومه‌تى كوردستان له‌هه‌نگاوى باشدان ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشانه نه‌بووایه كه پێشتر باسمكردن په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ هه‌رێمیش باشتر ده‌بوو”
غالب محه‌مه‌د له فراكسیۆنى گۆڕان له لێدوانێكى بۆ “نوچه‌نێت” گوتى “كازمى نه‌وه‌ك ته‌نیا بۆ كوردستان بۆ عێراقیش هیى نه‌كردووه و دیار نییه هیچ شتێكى ئه‌وتۆیش بكات”.
غالب محه‌مه‌د باسى له‌وه كرد جگه له‌سه‌ردانێكى بۆ ده‌ره‌وه كازمى هیچى تر‌ى نه‌كردووه و ده‌ریخستووه كه هیچ جیاوازییه‌كى نییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانى تر، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ئه‌وان مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان دابین ده‌كرد، كه‌چى له‌سه‌رده‌مى كازمى ئه‌وه‌یش نه‌ما.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره چه‌ندان نموونه‌ى تر‌ى هێنایه‌وه تا بێ‌توانایى كازمى ده‌ربخات و گوتى، “له‌وانه پێیوایه كازمى هیچ شتێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى نه‌كردووه، پێنج هه‌زار دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌یه كه‌چى هیچ كه‌سێك نه‌دراوه‌ته دادگا”. سه‌باره‌ت به كوردیش غالب محه‌مه‌د باس له‌وه ده‌كات كازمى چه‌ندان به‌ڵێنى به كورد داوه به‌ڵام هیچى نه‌كردووه و پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانیش زه‌قترین نموونه‌یه.