بەندكراوێكی كورد لە خوڕەم ئاباد لەژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا

0

(نوچەنێت)

بەپێی راپۆرتی رێكخراوێكی مافی مرۆڤی ئێران، ئێوارەی دوێنێ هەینی دەسەڵاتدارێتی ئێران لەرێگەی چەند كەسێكی سەر بە دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتەوە بەندكراوێكی كوردیان لەژێر ئازارو ئەشكەنجەی زۆرەوە كوشتووەو ئەم شێوازی كوشتنەش زۆربەی میدیا و تۆرە كۆمەڵایەتەیەكانی ئێرانی تەنیوە.

بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ئێراندا، بەندكراوێكی كورد بەناوی (فەرهاد وسووقی) لە یەكێك لە بەندیخانەكانی شاری خوڕەم ئابادی ناوەندی هەرێمی لۆڕستان لە رۆژئاوای ئێران لە ژێر ئازاو ئەشكەنجەی دەزگای هەواڵگیری ئێرانیەوە گیانی لەدەستداوە.

هەر بەپێی راپۆرتی ئەو رێكخراوە، دەزگای هەواڵگری ئێران بەندكراوە كوردەكەیان بە ئەشكەنجەدانی زۆرەوە كوشتووە. بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكەشی ناڕەزایەتییەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

هەر ئەو رێكخراوە وێنەی كوژراوی ئەو بەندكراوە كوردەی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە (فەرهاد وسووقی) خەڵكی شارۆچكەی هەرسینی كوردنشینە و پێشتریش ناوبراو لەگەڵ رێكخراوی (نور ئاباد) ی لۆڕستانی كاری كردووە.

لایخۆشییەوە برای ئەو بەندكراوە كوژراوە بە رێكخراوی (هەنگاو)ی وتووە ، تەرمی برا كوژراوەكەی لە پزیشكی دادوەری خورەم ئاباد بینیوەو دەركەوتووە كە لەسەر جەستەی براكەیدا ئاسەواری لێدان و ئەشكەنجەدان هەبووە.

فەرهاد وسوقی خێزاندار بووەو خاوەنی منداڵێكی كۆرپەیە، لەگوندی (تەنج)ی سەر بە شارۆچكەی (هەرسین) ی نورئاباد ژیاوە.

بەپێی سەرچاوەكان سێ مانگ لەمەوبەر فەرهاد وسووقی لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئێرانییەوە دەستگیركراوە، تۆمەتەكەی ئەوەبووە كە هەوڵی كوشتنی كەسێكی داوە بەناوی (حسێن جوزی)، لەو رۆژەوەی گیراوە تا دوێنێ هەینی، ناوبراو لەژێر ئازاو ئەشكەنجەی بەردەوام بووە تا گیان لەدەستدانی . بەڵام هەر ئەو سەرچاوانە دەڵێن (حسێن جوزی) یەكێك بووە لە چالاكوانان و رێكخەرانی ناڕەزایەتییەكان خەڵك لەسنووری (نورئاباد) بەتایبەتیش لە ساڵی 2019 دا، بەم دواییانە ناوبراو لەلایەن دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێرانییەوە دەڕفێندرێت و دوای ماوەیەكی كەم بە كوژراوی دەدۆزرێتەوە، سێ هەفتە لەمەوبەریش سوپای پاسداران (فەرهاد وسووقی) دەستگیر دەكەن، بەتۆمەتی ئەوەی كە ناوبراو (حسێن جوزی) بە ئەنقەست كوشتووە.  

مستەفا وسوقی برای (فەرهاد) ئەویش سێ مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی كوشتنی چالاكوانێكی تری نورئاباد دەستگیر كراوەو ئێستاش لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارەیە.

كاتێكیش كەسوكاری فەرهاد وسووقی تەرمی كوڕەكەیان لە پزیشكی دادوەری وەرگرتەوە، لەبەردەم بەندیخانەی خوڕەم ئاباد ناڕەزاییەكی زۆری خەڵك دروست بوو بەوەی كە لەو بەندیخانەیەدا ئازارو ئەشكەنجەی زیندانیان دەدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com