نوچه‌نێت
چه‌ند رۆژێكه باس له‌وه ده‌كرێت له‌سه‌رى ساڵ هێرش ده‌كرێته سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، سه‌رى ساڵیش ده‌كه‌وێته رۆژى هه‌ینى. ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه رووبدات ئه‌وا لێكه‌وته‌یه‌كى زۆر خراپى ده‌بێت و هه‌ینیه‌كى ره‌شى تر به‌و وڵاته ده‌دات كه چه‌ندان هه‌ینى وه‌هاى بینیوه.
“هه‌ینى ره‌ش” زاراوه‌یه‌كه زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ئاگادارى مێژووى عێراق بن لێى تێده‌گه‌ن، چونكه چه‌ندان رووداو له هه‌ینى روویان داوه كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر مێژووى ئه‌م وڵاته هه‌بووه و به‌ره‌و خراپتریان بردووه. هه‌ندێك ده‌ڵێن نه‌وه‌ك به ته‌نیا له عێراق به‌ڵكو كۆده‌تا و كێشه گه‌وره‌كانى چه‌ند وڵاتێكى تریش له رۆژى هه‌ینى بووه، له‌وانه هه‌وڵى كۆده‌تا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ردۆغان له ته‌مووزى 2016 به‌ره‌به‌یانى رۆژى هه‌ینى بوو!
دوایین رووداو له هه‌ینى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى بوو كه له سێى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ بوو، ئه‌و رووداوه تا ئێستا كاریگه‌رى به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه ماوه، ته‌نانه‌ت پێشبینى ده‌كرێت هه‌ینیه‌كى تر‌ى “ره‌ش” به دواى خۆى بهێنێ!
دوو هه‌فته‌یه باس له‌وه ده‌كرێت له‌ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى جێگیر فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له به‌غدا، هه‌وڵى تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌درێت و هێرش ده‌كرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا و ناوچه‌ى سه‌وز.
له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى عێراق باس له چه‌ندان ئاماژه ده‌كرێت كه ده‌ریده‌خه‌ن سه‌رى ساڵى نوێى عێراق به ئاسایى و بێ گرژیى تێناپه‌رێت.
ئاماژه‌كان چیین؟
رۆژنامه‌ى قه‌به‌سى كوێتى : ئێران مووشه‌ك و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى ناردووه‌ته عێراق
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌ى قه‌به‌سى كوێتى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه كه ئێران مووشه‌ك و چه‌كى ره‌وانه‌ى عێراق كردووه و خۆى بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه و لێدانى ئه‌مریكا ئاماده ده‌كات.
سپوتنیك: مووشه‌ك ره‌وانه‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى به‌غدا كراوه
ماڵپه‌ڕى سپوتنیكى رووسى دوێنێ له‌سه‌رچاوه عێراقییه‌كانه‌وه ئاشكراى كردووه چه‌ند مووشه‌كێك له جۆرى “گراد” ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى مه‌عامیلى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا كراون و میلیشیاكان خۆیان بۆ هێرشێكى سه‌رى ساڵ ئاماده ده‌كه‌ن. ماڵپه‌ڕ رووسییه‌كه ده‌ڵێ زانیارى له هه‌واڵگرى عێراق وه‌رگرتووه.
ئاژانسێكى فه‌رمى ئێران: جووڵه‌ى سه‌ربازى گرنگ بۆ سه‌رى ساڵ له عێراق هه‌یه
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ هه‌واڵێكى ئاژانسى “ئانا”ى ئێرانى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوتوویه‌تى بۆ یادى كوشتنى سوله‌یمانى ئێران هیچ جووله‌یه‌ك ناكات، به‌ڵام جووڵه‌ى سه‌ربازى گرنگ له عێراق هه‌یه له دژى ئه‌مریكا”.
ئاژانسه‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، جووله‌كه هه‌ینى داهاتوو یانیش شه‌موو ده‌بێت.
هه‌ڕه‌شه‌ى خودى میلیشیاكان:
جیا له بوونى ده‌یان ئاماژه‌ى سه‌ره‌وه كه له ماڵپه‌ڕه ناوخۆیى و جیهانییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ى میلیشیاكان له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا ئاماژه بۆ به‌ریه‌ككه‌ونێك ده‌كات.