پێشبینی هێرشی ئێران “يان” ئەمەریكا لە ئێستادا دەكرێت

0

(نوچەنێت)
کەسایەتیەکی سیاسی عێڕاق هۆشداری دەدات لە هەر جوڵەیەکی سەربازی و پێی وایە، کاریگەری قورسی لەسەر ناوچەکە دەبێت.
باقر جەبر زوبەیدی کەسایەتی سیاسی عێڕاقی ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی کانونی یەکەمی 2020 لە راگەیەندراوێک دەڵێ “دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ماوە بەسەرچوی ئەمەریکا لە هێرشی ئێران دەترسێت، چونکە شەرمەزاری بۆ دەمێنێتەوە لەكاتێكدا ئەو لەکۆتایی ولایەتەکەیدایەو لێدانی هەیبەتی ئەمەریکا دەبێت لە ناوچەکە و جیهان.
باسی لەوەشکردوە، ترامپ باش دەزانێت هەر کردەوەیەکی سەربازی ئێران لەسەری دەکەوێت بەتایبەتی کە ئێستا هەوڵی درێژکردنەوەی ماوەی ولایەتەکەی دەدات لەڕێگەی گرژییە ناوخۆییەکانەوە.
زوبەیدی ئومێد دەخوازێت، ترامپ بەباشی مێژوو بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی بزانێت ئازایەتی و سوربونی گەلی ئێرانی تا چەندە لە جەنگەکاندا کە بە درێژایی مێژوو ئیمبراتۆریەتی فارسی ئەنجامیداوە، لەو بڕوایەشدایە کە زیادکردنی گرژیەکان لە ناوچەکەدا زیانێکی زۆر لە بازاڕی جیهان دەدات کە خۆی لەبنەڕەتدا بەدەست پەتای کۆرۆناوە دەناڵێنێت.
ئەو کەسایەتییە سیاسیە پێشی وایە، ترامپ خۆشبەخت دەبێت ئەگەر ئەو 20 ڕۆژەی کە لە دەسەڵاتدا ماویەتی بەبێ هیچ کردەیەکی سەربازی ئێرانی کۆتایی بێت، دڵنیاشە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراو کاردەکات بۆ گەڕانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و سەقامگیری و ئاشتی بۆ کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com