نوچه‌نێت
مسته‌فا كازمى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران باس له‌وه ده‌كات خه‌ڵكانێكى زۆر به‌رگرى له‌و به‌رپرسانه ده‌كه‌ن كه به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى گیراون و ده‌شڵێ، هه‌میشه پرسیارى ئه‌وه ده‌كه‌م بۆچى كه‌س به‌رگرى له دزى بچووك ناكات؟
ڤیدیۆیه‌كى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و لیژنه‌یه‌ى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دانراوه، رۆژانه رووبه‌ڕووى تۆمه‌ت ده‌بێته‌وه.
هۆكارى تۆمه‌ته‌كه‌یش ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ى به بڕیارى لیژنه‌كه گیراون به‌رژوه‌ندى گه‌وره‌یان له ده‌ره‌وه هه‌یه و بۆیه خه‌ڵكانێك هه‌ن به‌رگرییان لێ ده‌كه‌ن.
مسته‌فا كازمى ده‌ڵێ، “هه‌میشه پرسیارى ئه‌وه ده‌كه‌م بۆچى كه‌س به‌رگرى له دزى بچووك ناكات؟ چونكه به‌رژوه‌ندییان نییه، به‌ڵام نه‌هه‌نگه‌كانى گه‌نده‌ڵى به‌رژوه‌ندیی زۆریان هه‌یه”.
ئه‌و نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و گه‌نده‌ڵانه ئه‌شكه‌نجه دراون و ناتوانن برۆن به‌ڵام ئه‌مه راست نییه ئه‌وان رۆژانه وه‌رزشیان هه‌یه و ده‌توانن رابكه‌ن!