شلێرسه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه نێت
هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زیرى دارایى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان بوو، په‌رله‌مانتارێكى پارتى ده‌ڵێ “كه‌س پرسیارى واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى له وه‌زیرى دارایى نه‌كردووه” ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی‌ش ده‌ڵێ، “وه‌زیرى دارایى بۆ ئه‌وه نه‌هاتووه‌ته په‌رله‌مان تا باسى مووچه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ین”.
له كاتێكدا كه دیار نییه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ساڵى نوێ چۆن دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌ى دابه‌ش ده‌كرێ. په‌رله‌مانتارانیش له‌و بابه‌ته بێده‌نگن و وه‌ك هاووڵاتییان ده‌ڵێن “نازانین كه‌ى دابه‌ش ده‌كرێت” ئه‌مه له كاتێكدا هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زیرى دارایى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له په‌رله‌مان بوو.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى پارتى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مان له لێدوانێكى دواى كۆبوونه‌وه‌كه باسى له‌وه كرد، هیچ په‌رله‌مانتارێك پرسیارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى له وه‌زیرى دارایى نه‌كردووه.
هێڤیدار ئه‌و لێدوانه‌ى بۆ “كه‌ناڵى رووداو “دا و گوتیشى، من دواى كۆبوونه‌وه‌كه پرسیارم له وه‌زیرى كردووه كه كه‌ى مووچه دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌ویش گوتى، له ناوه‌ڕاستى مانگى یه‌ك. وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى ده‌كات وه‌زیرى دارایى ئاماده نه‌بووه ناوى مووچه‌كه بهێنێ و بڵێ هى كامه مانگه.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆچى په‌رله‌مانتاران پرسیارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له وه‌زیرى دارایى ناكه‌ن، تا روونكردنه‌وه به خه‌ڵك بده‌ن. محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئیلخانى بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى له په‌رله‌مان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌ێنت گوتى، “دووشه‌مه‌ى رابردوو كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی به‌رێوه‌چوو بۆ تاوتوێكردنى بودجه‌ى 2021 ، ده‌رباره‌ى ئه‌و شانده‌ى چووبوونه به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتوون به چ ئه‌نجامێك، ئه‌وان به ئێمه‌یان گوت كه له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021 پێكهاتوون”
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان نازانن پلانى حكوومه‌ت بۆ دابه‌شكردنى مووچه چۆنه و له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ، “ئێمه زانیاریمان نییه حكوومه‌ت پلانى چییه و چۆن مانگه‌كانى كه مووچه نه‌دراون قه‌ره‌بووى ده‌كه‌نه‌وه”.