ئێستا ده‌وێرن بڵێن : سوله‌یمانى هه‌ڵه‌ بوو

0

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئاى به‌ریتانى راپۆرتێكى له‌سه‌ر عێراق له‌دواى قۆناغى قاسم سوله‌یمانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ ئێران به‌ ته‌واوى پلانه‌كانى سوله‌یمانى داده‌چێته‌وه‌ و ئێستا هه‌ڵه‌كانى سوله‌یمانى ده‌بینن و بوێرییان هه‌یه‌ بڵێن “سوله‌یمانى هه‌ڵه‌ بووه‌”.

ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئاى ” Middle East Eye” راپۆرتێكى وردى له‌سه‌ر عێراق له‌ قۆناغى دواى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدران بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوێنێ ساڵیادى كوشتنه‌كه‌ى بوو.

له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، ئێران ئێستا پێداچوونه‌وه‌ بۆ ته‌واوى پلانه‌كانى قاسم سوله‌یمانى له‌ عێراق ده‌كات. چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى نزیك له‌ هه‌واڵگرى ئێران و ناوخۆى عێراق گوتوویانه‌ ئێستا ره‌خنه‌ له‌سه‌ر سوله‌یمانى هه‌یه‌ و ده‌وێرن بڵێن “هه‌ڵه‌ بووه‌”.

به‌شێكى زۆرى راپۆرته‌كه‌ له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ راپۆرته‌كه‌ به‌راورد له‌نێوان قاسم سوله‌یمانى و ئیسماعیل قائانى فةرماندة نويَيةكةى فةيلةق قودسى سوثاى ثاسداران ده‌كرێت. ده‌گوترێ جیاوازییه‌كى گه‌وره‌ى سوله‌یمانى ئه‌وه‌بوو هه‌موو پیاوه‌كانى به‌سه‌ركرده‌ و چه‌كداره‌وه‌ ده‌ناسى و به‌ئاسانى له‌نێوان ئه‌وان له‌ عێراق هاتوچۆى ده‌كرد.

به‌ڵام قائانى وا نییه‌، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه‌ قائانى خۆى بایه‌خ به‌م خاڵه‌ نادات و دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ هاوشێوه‌ى سوله‌یمانى قائانى ده‌ستڕاستى له‌ عێراق نه‌بووه‌ كه‌ بۆ سوله‌یمانى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس بوو، تا ئێستا ئێران و میلیشیاكان نه‌یانتوانیوه‌ بۆشیاییه‌كه‌ى موهه‌ندیس پڕ بكه‌نه‌وه‌.

هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه‌ بارودۆخى عێراق گۆڕاوه‌ و قائانى ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ى بۆ پلانه‌كانى سوله‌یمانى بكات، بۆئه‌وه‌ى به‌ كه‌مترین زیان سیاسه‌تى ئێران له‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

قه‌یرانى ئابوورى و گۆڕان له‌ حكوومه‌تى ئه‌مریكا و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق و بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا چه‌ند هۆكارێكن واده‌كه‌ن ئێران پێداچوونه‌وه‌ بۆ سیاسه‌ته‌كه‌ى له‌ عێراق بكات.

چوارچێوه‌ى گشتى گۆڕانكارییه‌كه‌یش وه‌ك میدڵ ئیست ئاى باسى ده‌كات ئه‌وه‌یه‌، بایه‌خ به‌ لایه‌نى سیاسى بدرێت و بایه‌خى سه‌ربازى كه‌م بكرێته‌وه‌. پێشتر له‌سه‌رده‌مى سوله‌یمانى بایه‌خێكى زۆر به‌ لایه‌نى سه‌ربازى ئێران له‌ عێراق ده‌درا ئه‌ویش له‌ رێگه‌ى میلیشیاكانه‌وه‌ بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌رێى سیاسییه‌وه‌ ده‌بێت.

به‌ڵام ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ ئێران ده‌ستبه‌ردارى میلیشیاكانى بێت، به‌ڵكو بۆ میلیشیاكان له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكى نوێ كارده‌كات، یه‌كه‌میان هه‌ندێك له‌ میلیشیاكان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، دووه‌م پاڵپشتى هێزه‌كانى سه‌ربه‌ حكوومه‌تى عێراق ده‌كات، سێیه‌م ته‌وه‌ریش ئه‌وه‌ ده‌بێت سه‌رچاوه‌ى نوێى دارایى بۆ میلیشیاكانى ده‌دۆزێته‌وه‌.

راوێژكارێكى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ راپۆرته‌كه‌ قسه‌ى كردووه‌ و گوتوویه‌تى له‌مه‌ودوا ئێران “ئه‌ژدیهاى دووسه‌رى “ده‌بێت، سه‌رێكیان حه‌شدى شه‌عبى ده‌بێت كه‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى حكوومه‌تى عێراق ده‌گونجێ و ئه‌ویتریان بۆ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بێت.

له‌ ته‌واوى راپۆرته‌كه‌یش دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، به‌م نزیكانه‌ گۆڕانكارییه‌كان له‌ پلانى قاسم سوله‌یمانى كاریگه‌رییه‌كانى له‌ بارودۆخى ئه‌منى عێراق ده‌رده‌كه‌وێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com