شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت دانانى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و ئاماده‌كاریى بودجه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر داواى حكوومه‌تى عێراق بووه كه له كاتى دانوستاندنه‌كان كراوه، په‌رله‌مانتارێكى پارتى ره‌تیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، “دانانى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان په‌یوه‌ندى به به‌غداوه نییه”.
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كاندیدى خۆى بۆ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان راگه‌یاند كه كه‌مال ئه‌تروشییه. ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه دانانى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان په‌یوه‌ندى به دانوستاندنه‌كانى به‌غداوه هه‌یه و چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عێراقیش پێشتر بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌غدا جگه له‌مه داواى ئاماده‌كردنى بودجه‌ى له هه‌رێمى كوردستان كردووه.
كه‌چى ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكى پارتى ره‌تده‌كرێنه‌وه، رێبوار بابكه‌یى په‌رله‌مانتارى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان گوتى، “دانانى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان په‌یوه‌ندى به‌و رێككه‌وتن ودانوستانه‌كانى هه‌رێم وبه‌غداوه نیه و دامه‌زراندنى كابینه‌ى نۆوه پۆسته‌كه چۆڵ بوو تا ئێستا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به شێوه‌ى كاتى به‌رێوه‌ى بردووه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كه گرنگه و دواكه‌وتنیشى په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنى كاندیده‌كانه‌وه هه‌بووه.
بابكه‌یى له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى به‌دوورى زانى سبه‌ى چوارشه‌م له كاتى متمانه‌دان به كاندیدى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان گرفت دروست بێت، چونكه دووپاتى كرده‌وه له‌سه‌ر ئاستى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و فراكسیۆنه‌كانى به‌شدار له‌ده‌سه‌ڵات بابه‌تى كاندیدكردنه‌كه یه‌كلایى كراوه‌ته‌وه.