داوا ده‌كرێت دواكه‌وتنى مووچه‌ بخرێته‌ كارنامه‌ى په‌رله‌مان

0

شلێرسەعید، تایبەت بەنوچە نێت

بڕیارە سبەی چوارشەم پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە، تێیدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەك و كاندیدێك بۆ پۆستى وه‌زیرى سامانە سروشتییەكان بدرێت، ژمارەیەكیش لە ئەندامانی پەرلەمان داوا ده‌كه‌ن بڕگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ زیاد بكرێت.

ئەمڕۆ سێشه‌م ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لەنوسراوێكدا ڕایانگەیاند:” داواكارین بڕگەیەك بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە یەكی نائاسایی ڕۆژی 6-1-2021 پەرلەمانی كوردستان دەكەین تایبەت بە تاوتوێكردنی ڕەوشی مووچەخۆرانی هەرێم و ئەو هۆكارانەی كە بوون بەهۆی بڕینی مووچەو چارەنووسی مووچەی ئەو مانگانەی مووچەخۆران بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار كە لە ساڵی 2020 پێیان نەدراوە”.

سیروان بابان پەرلەمانتاری سەربەخۆی پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ گوتى، “بەردەوامین لە داواکردنی مافی خەڵکی کوردستان لەگەڵ بەشێك لە هاورێیانمان واژۆمان كۆكردۆتەوە ،داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کە بابەتی بڕین و پرسی مووچەی فەرمانبەران بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە یەكی نائاسایی رۆژی 6ی كانونی دووەمی 2021 زیادبكرێت” .

وه‌ك په‌رله‌مانتاران باسى ده‌كه‌ن تا ئێستا وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com