شلێرسەعید، تایبەت بەنوچەنێت
بڕیاره رۆژى شه‌مووى داهاتوو په‌رله‌مانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى پڕۆژه یاساى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كۆببێته‌وه، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی‌ش بۆ “نوچه‌نێت” ئاشكراى ده‌كات كه باجى سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌تده‌كرێته‌وه.
شێروان میرزا له فراكسیۆنى یه‌كێتى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق به “نوچه‌نێت”ى راگه‌یاند هه‌فته‌ى داهاتوو خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021 ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌و باجه‌ى كه پێشنیار كراوه بخرێته سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه كرد دوو پێشنیار هه‌یه. یه‌كه‌میان ته‌واوى باجه‌كه ره‌تده‌كرێته‌وه، دووه‌میان ئه‌وه‌یه باجه‌كه ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ى سه‌رووى ملیۆن دینار یان ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار.
له پرۆژه یاساكه‌ى بودجه پێشنیار كراوه باج له مووچه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه وه‌ربگیرێت كه مووچه‌كانیان له‌سه‌رووى 550 هه‌زار دیناره.