نوچه‌نێت
عه‌بدولوه‌هاب ساعیدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆرى عێراقى له دیمانه‌یه‌كدا ئاشكراى ده‌كات، عێراق پلانى پێنج ساڵه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر داده‌نێت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش هاوئاهه‌نگ ده‌بن.
ساعیدى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق كردووه و ئاشكراى ده‌كات، عێراق پلانێكى ستراتیژى داڕشتووه و بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ كارى پێده‌كرێت، ئامانجى سه‌ره‌كى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌بێت.
سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆری عێراق باس له‌وه ده‌كات، ئه‌م پلانه دوو ستراتیژیه‌تى سه‌ره‌كى تێدا ده‌بێت، یه‌كه‌میان به ناوى “رێگرتن” ده‌ناسرێت كه كار ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى رێگه‌نه‌درێت كرده‌ى تیرۆر بكرێت، دووه‌میشیان پاراستنى كۆمه‌ڵگایه له هزرى تیرۆر و شێوازه‌كانى تیرۆر.
ئه‌و ده‌زگایانه‌ى كه كار له‌سه‌ر ئه‌م پلانه ده‌كه‌ن، به چوار شه‌پۆڵ ناویان ده‌بات، شه‌پۆلى بچووك كه راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌زگاى دژه تیرۆر و هه‌واڵگرى عێراق، شه‌پۆڵى مامناوه‌ند هه‌ندێك ده‌زگاى تر وه‌ك هه‌واڵگرى سه‌ربازى تێیدا به‌شدار ده‌بن. شه‌پۆڵى گه‌وره‌یش ئه‌وه‌یه سوپا تێیدا به‌شدار ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌پۆڵه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو وه‌ك له‌وه‌ى له 2014 روویدا ئه‌وا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌شدار ده‌بێت.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له‌و پلانه زیاتر كار له‌سه‌ر به‌غدا و ناوچه‌كانى رۆژئاواى عێراق ده‌كرێت و ده‌شڵێ ده‌زگاى ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌و پلانه‌دا هاوئاهه‌نگ ده‌بن.