نوچه‌نێت
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى عێراق له یادى 100 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سوپاى عێراق شانازى به‌و سوپایه ده‌كه‌ن، كه‌چى شاره‌زایانى سه‌ربازى ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر میلیشیاكان بیانه‌وێ ئه‌وا حكوومه‌ت و سوپا له‌ناو ده‌به‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌شى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2021 له عێراق 100 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى سوپاى عێراق تێده‌په‌ڕێت و ئه‌و سوپایه‌ى كه له‌م مێژووه‌دا ده‌یان قۆناغى سیاسى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
به‌رپرسانى باڵاى عێراق له‌م رۆژه‌دا چه‌ندان وتار و په‌یامى پیرۆزباییان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌مووشیان شانازى به‌و سوپایه ده‌كه‌ن، كه‌چى به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وان شاره‌زایانى سه‌ربازى باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و سوپایه هی ئه‌وه نییه خۆى له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه ناوخۆییه‌كان رابگرێ
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، وێراى ئه‌وه‌ى سوپاى عێراق هه‌موو چه‌كێكى نوێى هه‌یه و له‌رووى لۆجیستییه‌وه ئاماده‌یه، به‌ڵام بوونى كه‌سى ناشیاو له به‌رپرسیارێتى و گه‌نده‌ڵى له‌و سوپایه هه‌یه.
زیاد مه‌رسومى كه ئه‌فسه‌رێكى خانه‌نشینكراوى عێراق له راپۆرته‌كه‌دا گوتوویه‌تى، “گرنگ نییه چى هه‌یه” به‌ڵكو ئه‌و سوپایه ناتوانێ خۆى رابگرێ، ئه‌گه‌ر میلیشیاكان بیانه‌وێ حكوومه‌ت بڕووخێنن.