نوچه‌نێت
به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیشام داود كه یه‌كێكه له راوێژكاره‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له پرۆگرامێكى كه‌ناڵێكى به‌ریتانى هێرشى كردبووه سه‌ر قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران، له‌لایه‌ن كازمى سڕكڕاوه و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
رۆژ له دواى رۆژ دۆسیه‌ى هیشام داود گه‌وره‌تر ده‌بێت و دواجار مسته‌فا كازمى بڕیارى دا سڕى بكات و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات.
هیشام داود دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى BBC به‌ریتانى كردووه و له دیمانه‌كه باس له‌وه ده‌كات قاسم سوله‌یمانى به خواستى خۆى له عێراق هاتوچۆى ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا وا نییه حكوومه‌تى عێراق ئیسماعیل قائانى ناچار كردووه ڤیزا وه‌ربگرێت.
ئه‌مه ناڕه‌زایی لایه‌نه‌كانى سه‌ربه ئێرانى لێكه‌وته‌وه و دواجار چه‌ندان هه‌ڕه‌شه‌ى لێكرا.
كازمى به‌وه تۆمه‌تبار كرا كه به ئه‌نقه‌ست رێگه‌ى داوه هیشام داود له برى ئه‌و ئه‌م جۆره لێدوانانه بدات.
كار به‌وه گه‌یشت هیشام داود بڵێ من وه‌ك كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ ئه‌و قسانه‌م كردووه و كازمیش سزاى دا.