شلێرسەعید، تایبەت بە نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى كۆیه ئامارى له‌دایكبوون و مردن له‌ساڵى 2020 له شاره‌كه‌یان به نوچه‌نێت ده‌دات و ده‌ڵێ له ساڵى رابردوو 241 كه‌س مردوون و هه‌زار و 509 منداڵیش له‌دایكبوون.
هاوكارعەلی بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە، سەبارەت بە ئامارەكانی تووشبووانى كۆرۆنا له ساڵى 2020 به نوچەنێتی راگەیاند، “1033 كەس تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەم ژمارەیە 871 كەس چاكبوونه‌تەوە، 63 كەسیش گیانی لەدەستداوە كە چوار کەس لە ستافی تەندروستی بوون.
گوتیشی ئەوانەی هێنراون بۆ پزیشكی دادوه‌ری كۆیه 30 کەسن، كە بە رووداوی جیاجیا گیانیان لە دەستداوە، ،هاوكات له باره‌ی ئاماری مردووانیش گوتى (241 ) كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، (140) له ره‌گه‌زی نێرن ،(101) له ره‌گه‌زی مێن. .
بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەیتی تەندروستی كۆیە، جگه له‌مردووان ئامارى له‌دایكبوونیشى به نوچه‌نێت دا و ئاماژەی بەوە كرد، كە ( 1509) منداڵ له‌دایكبوون ( 742) له ره‌گه‌زی نێرن (767) له ره‌گه‌زی مێن.