نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ره‌سافه له به‌غدا له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كوشتنى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى بڕیارى گرتنى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكاى دا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا دادگاكه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتى كانوونى دووه‌م روونى كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر تاوانى كوشتنى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى و له‌سه‌ر وته‌ى هاوڕێكانى و ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى دواى ته‌واوبوونى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى بڕیارى گرتنى دۆناڵد تره‌مپ دراوه.
باس له‌وه‌یش كردووه به‌گوێره‌ى ماده‌ى 406 یاساى سزادانى عێراق بڕیارى گرتن بۆ دۆناڵد تره‌مپ ده‌رچووه.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى تاوانبارانى تر به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له سێى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020 له‌هێرشێكى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران، كوژران.
ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى كوشتنى ئه‌م دوو فه‌رمانده‌یه‌ى خۆى شێوه‌یه‌كى یاسایى وه‌رگبرێت.