نوچه‌نێت
جۆ بایدن سه‌رۆكى تازه‌ى ئه‌مریكا برێت ماكگۆركى وه‌ك به‌رپرسى ئه‌مریكا له دۆسیه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقیا دیارى كرد.
ئه‌مڕۆ جۆ بایدن سه‌رۆكى تازه‌ى ئه‌مریكا بڕیارى دا برێت ماكگۆرك بكات به ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا و به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقیا.
چه‌ند رۆژێكه رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، كه بایدن به نیازى كاندیدكردنى ماكگۆركه. ئه‌و پیاوه دیپلۆماتكارێكى به‌ناوبانگى ئه‌مریكایه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و له ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوو چه‌ندان به‌رپرسیارێتى هه‌بووه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به تایبه‌تى له دۆسیه‌كانى ئه‌فغانستان و ئێران و عێراق و سووریا و جه‌نگى داعش.
دواجار نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بوو له جه‌نگى داعش به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكییه‌كانى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه.
وه‌ك رۆژنامه‌كان باسى ده‌كه‌ن بایدن ده‌یه‌وێ به دانانى ماكگۆرك رۆڵى توركیا له دۆسیه‌ى سووریا سنووردار بكات. به‌رپرسێكى په‌یه‌ده سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر دانانى ماكگۆرك داوه و به‌كارێكى باشى زانیوه.