سیهام میران، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
شاره‌زایانى بوارى ئاڵوگۆڕى دراو و ئابووریناسان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك تا ماوه‌یه‌كى تر به‌هاى دینار به‌و شێوه‌یه نابێت كه بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌به‌رانبه‌ر دۆلار دایناوه. ناهاوسه‌نگى له خواست و خستنه‌ڕووى دۆلار و لێدوانى سیاسى دوو هۆكارى سه‌ره‌كین.
دوای كورتهێنان له بودجه‌ی گشتی عێراق و بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار. راسته‌خۆ شڵه‌ژانێكی ئابووری له‌ناو بازاڕه‌كانی دراو له سه‌رانسه‌ری عێراق روویدا، هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌رنه‌بوو له‌و شڵه‌ژانه ئابوورییه و بازاڕه‌كانی ناجێگیرییه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه‌بینی.
ئه‌وه‌ى ئێستا له بازاڕه‌كانى دراو له هه‌موو شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق تێبینى ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار دیاره نییه و زۆرجاریش جیاوازییه‌كى زۆر له‌نێوان كڕین و فرۆشتن هه‌یه.
محه‌مه‌د سدیقی خاوه‌ن نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو گووتی، “له ئێستادا نرخی ته‌نها 100 دۆلار لە بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 143.900 دیناره و هاووڵاتیان به 143.800 دینار ده‌یكڕن و واته جیاوازییه‌كه له‌نێوان (50-100) دیناره، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕی دۆلار هاووڵاتیان به جیاوازی (250-500) دینار كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ده‌كه‌ن”.
محه‌مه‌د سدیق پێیوابوو كه خەڵك خواستی كه‌مه ئەگەر خواست زیاد بكات ئەوانیش زیاتر نرخه‌كه بەرز دەکەنەوە، بەدوای ئەوەش دوکاندارانی ده‌ره‌وه‌ی بازاڕی دۆلار نرخێکی زیاتر دەخەنە سەر دۆلار لەچاو بۆرسەدا بە تایبەت ئەوانەی ئیشی دراو ناکەن بۆ نموونە هاووڵاتییه‌ك دەچێ شتێك ده‌كرێت بە دینار ئه‌وان به دۆلار بۆی هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
ئەوەش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی خاوه‌ن دوكان ترسی لە دابەزین و بەرزبوونەوەی دۆلار هەیە هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو جیاوازییه‌كی زۆر رووده‌دات. محه‌مه‌د سدیق، له‌سه‌ر به‌رزونزمی بازاڕی دۆلار گووتی، “هه‌ر كاتێك جۆرێك له جێگیربوونی بازاڕ خه‌ریكه دروستبێت، به هه‌واڵێكی سیاسیی و لێدوانێكی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له‌سه‌ر مووچه دووباره دۆخی بازاڕ تێكده‌چێت.ئه‌و خاوه‌ن نووسینگه‌یه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە ئیَستادا خواستی كڕینى دۆلار زیاتره وەك لە فرۆشتن. هەفتەیەك بەر لە ئیستادا خەڵك زیاتر دۆلاری دەفرۆشت به‌هیوای ئه‌وه‌ی دووباره دۆلار بگه‌ڕێته‌وه نرخی جارانی و سوودمه‌ند بن، بەڵام پێناچێت دۆخه‌كه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وانه‌ی دیناریان زۆره زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ن و روونیش نییه بازاڕ كه‌ی و چۆن به‌ته‌واوه‌تی به‌های جێگیربوونی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
سەرباز چۆمانی وه‌ك ئابووریناسێك له‌سه‌ر دۆخه‌كه بۆ نوچه‌نيَت دوا وگووتی، “دوای بڕیارەکەی بانکی ناوه‌ندی عێراق بۆ داشکاندنی نرخی دراوی وڵات بەرامبەر بە دراوی بیانی، شڵەژانێک دروست بوو لە بازاڕ و لە دۆخی ئاسایی دەرچووە و خەڵکانێکی زۆر تیایدا زەرەرمەندبوون. هەرچەندە ئەوە نرخ دابەزاندن بوو لەلایەن دەوڵەت، نەک داشکانی بەهای دراو وەک ئه‌وه‌ی له وڵاتی ئێران روویدا”.
سه‌رباز چۆمانى له شرۆڤه‌كردنه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت به‌رده‌وام بوو گوتى، “به‌پێچه‌وانه‌وه لە عێراق ناجێگیری نرخی دراو درێژەی کێشا، ئەمەش دەرئەنجامی ئەوەبوو پەرلەمانتارانی عێراق و کوتلە گەورەکان لێدوانیان دا لە دژی ئەو بڕیارە و کەوا لە پەرلەمان ڕێگري‌ی دەکەن و حکوومەت ناچار دەکەن بە بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی، هەروەک چۆن حکومەتیان پابەند کرد بە یاسای قەرز و تاکو هەرێم نەوت رادەست نەکات هیچ شایستەیەکی دارای نەدرێت بەهەرێم، ئەمەش وای کرد زۆرێک لە بازرگانان و وەبەرهێنەران ئەو باوەرەیان بۆ دروست بێت کەوا بەهای دراو بەرز دەبێتەوە، کارەکانیان دابەزاند بۆ نزمترین ئاستی مامەڵەی بازرگانی واتا چاوەڕێی دۆخەکە دەکەن”.
سه‌رباز چۆمانی، هۆکارێکی تری بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه لەم وڵاتە زۆرینەی هاووڵاتیان پارەکانیان دەکەن بە دۆلار و لە ماڵەوە هەڵی دەگرن نایخەنە بانک بۆ سوودوەرگرتن لێی، کە بینیان نرخی دۆلار بەرز بووەتەوە پارەکانیان خستە بازاڕ و کردیان بە دینار ئەمەش وایکرد خستنە رووی دۆلار زیاتر بوو لە خواست بۆیە نرخی دۆلار نەگه‌یشتە ئەو نرخەی بانکی ناوەندی دیاری کردووە، کە 100 دۆلار ئەمریکای بەرانبەر 146 هەزار دیناره ، بەڵام وردە وردە نرخەکە بەرز دەبێتەوە بۆ ئەو ئاستەی بانکی ناوەندی دیاری کردووە.
وه‌ك ئه‌و ئابووریناسه بۆ “نوچه‌نێت” باسیكرد، ئەم هەڵبەز و دابەزەی نرخی دۆلار دەره‌ئەنجامی ئەم دوو هۆکارە سەرەکیەن، هەروەها لێدوانەکانی بەرپرسانی حکوومی کاریگەری خراپی دروستکردەوە لەسەر بازار و ئەو هاووڵاتیانەی تەنیا پارەیان هەیە و بازرگان نین دۆلارەکانیان دەخەنە بازار یاخود دەیکڕن. ژمارەشیان زۆر زۆرە و کاریگەریان هەیە لە بازاڕ بۆیە جیاوازی بەرزی و نزمیەکەی گەورە و ناجێگیرە.
سەبارەت بە دراوی یۆرۆ ئەوەش پەیوەستە بە دۆلاری ئەمریکایی، چونکە دۆلار بەهێزترین دراوەی جیهانیە و زۆرینەی مامەڵەی بازرگانی جیهانی بە دۆلارە یاخود بە دراوی خۆیان بێت نرخی دۆلار دەیکەن بە بنەمای بەهای دراوەکانیان واتا لە هەردوو باردا دەگەڕێنەوە بۆ دۆلار بۆیە گۆرانکاری ئەوتۆ لە خواست لەسەر یۆرۆ نیە.
رەهێل محەمەد، هاووڵاتی، له‌سه‌ر دۆخی بازاڕ ده‌ڵێت، “پێشتر نرخی دۆلار لە نێوان ١٢٠ تا ١٢٤ هه‌زار دینار بوو بەڵام ئیستا لە ١٤٣ هه‌زار دایە ئه‌م نرخه‌ش زۆر به‌رزه ئه‌مه‌ش زیانی گه‌وره‌ی به باروگوزه‌رانی هاووڵاتیان گه‌یاندووه”.
ئه‌و ده‌ڵێت، “به‌داخه‌وه هه‌ر رووداوێك رووده‌دات راسته‌وخۆ زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م هاووڵاتی هه‌ژارى ئه‌م وڵاته‌یه، به‌جۆرێك لە شتکڕین و پێداویستی رۆژانه‌وه بگره تاوه‌كوو کەلوپەلی ناوماڵ و خواردن، هەمووی پارەی چۆتە سەرو گران بووە، روونیشه ته‌نیا هه‌ژاران پشكی گه‌وره‌ی ئه‌م زه‌ره‌ره‌یان به‌رده‌كه‌وێت و دەوڵەمەنده‌كان کار بە دۆلار دەکه‌ن و باكیان به دیناری عێراقی نییه”.