نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر فالح فه‌یازى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى سه‌پاند. به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ده‌ستی له توندتیژییه‌كانى دژ به خۆپێشاندانه‌كان هه‌بووه، هه‌ڕه‌شه بووه بۆ سه‌ر دیموكراسى عێراق.
شه‌وى رابردوو وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر فالح فه‌یاز سه‌پاند، له راگه‌یه‌نراوێكدا هاتووه، فه‌یاز له‌كۆتایى ساڵى 2019 شانه‌ى قه‌یرانى له‌سه‌ركرده‌كانى حه‌شد پێكهێناوه، بۆئه‌وه‌ى سه‌ركوتى خۆپێشاندانه‌كانى عێراق بكه‌ن، به پاڵپشتى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران.
جیا له‌وه‌یش له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، “ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى سه‌ربه ئێران له ریزى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیان هه‌ڵمه‌تێكى كوشتنى چالاكوانانى سیاسى كردووه”
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه فه‌یاز و سه‌ركرده‌كانى تر‌ى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر دیموكراسى له عێراق.
ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه، سزادانى فه‌یاز به‌پێى بڕیارى 13818 ده‌بێت و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو موڵكه‌كانى داده‌گیرێت له ئه‌مریكا و سامانه‌كه‌ى بلۆك ده‌كرێت.