نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونێكى ماڵپه‌ڕى رووداو، له ماوه‌ى هه‌شت رۆژى یه‌كه‌مى ساڵى نوێ 11 كه‌س له دهۆك خۆیان كوشتووه.
ماڵپه‌ڕى رووداو ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى كورتى له‌سه‌ر دیارده‌ى خۆكوشتن له دهۆك بڵاوكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات له ماوه‌ى هه‌شت رۆژى یه‌كه‌مى ساڵى 2021 دا 11 كه‌س له دهۆك خۆیان كوشتووه.
سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نى ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیان كوشتووه، رووداو ده‌ڵێ زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 – 30 ساڵیدایه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، حه‌وت كه‌س له‌وانه له‌نێو كه‌مپى ئێزدییه‌كانى شنگال و چوار كه‌سه‌كه‌ى تریش كه خۆیان كوشتووه له ناوچه جیاجیاكانى تر‌ى دهۆكن.
رێكخراوه مرۆییه‌كان كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنى دیارده‌كه و له راپۆرته‌كه هاتووه، “رێکخراوی دایک بۆ گەشەپێدانی ژنانی ئێزدی لە دهۆک لەگەڵ میری ئێزدیان و بابەشێخ لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بە زووترین کات کۆنگرەیەک ساز بکەن بۆ تاوتوێکردنی هۆکارەکانی خۆکوشتنی گەنجان و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە”.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانیش باس له دوو هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌كرێت یه‌كه‌میان خراپ به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دووه‌میان په‌یوه‌ندى به خراپى بارودۆخى ناو كه‌مپه‌كانه‌وه هه‌یه.
دیارده‌ى خۆكوشتن یه‌كێكه له دیارده خراپه‌كان، وه‌ك ده‌روونناسان باسى ده‌كه‌ن مرۆڤ له كاتى قه‌یران و كێشه‌كانى ژیان پێویسته بیر له چاره‌سه‌رى بكاته‌وه و نه‌وه‌ك په‌نا بۆ خۆكوشتن ببات، له زۆربه‌ى ئاینه‌كانیش به كارێكى خراپ و “حه‌رام” وه‌سف كراوه.
وێنه‌كان له رووداو وه‌رگیراون




