توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تى: ئه‌ركه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر دایك و باوك، به‌هۆى خراپى بژێویش ئه‌وان ناتوانن به رۆڵى ته‌واوى خۆیان هه‌ستن
سیهـام میران، تایبه‌ت نووچەنێت
لەبەر نەبوونی قوتابخانە مناڵان فێری هەندێك رەفتاری خراپ دەبن و رۆتینی ژیانیان دەگۆرێت، توێژەرانى دةروونى و كؤمةلاَيةتى دەڵێن، “بۆ نەهێشتنی ئەم رەفتارانە ئەرکی سەرەکی دەکەوێتە سەر شانی دایك و باوکان “
هاووڵاتی سه‌میره محه‌مه‌د ته‌مه‌نى 42 ساڵه و دوو منداڵى هه‌یه له قوتابخانه‌ى حكومى ده‌خوێنن. ئه‌و یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى بۆ “نوچه‌نێت” باسى له‌وه كرد منداڵه‌كانى به‌هۆى نه‌بوونى قوتابخانه‌وه فێرى هه‌ندێك ره‌فتارى خراپ دةبن، سه‌میره گوتى، “هه‌ر دوو منداڵه‌كه‌م له قۆناغى بنه‌ڕه‌تیین، به‌هۆى نه‌بوونى قوتابخانه هه‌ڵسوكه‌وتى رۆژانه‌یان زۆر گۆڕاوه. كوڕه‌كه‌م كه ته‌مه‌نى 10 ساڵه قوتابى پۆلى چوارى بنه‌ڕه‌تییه، مانگى 10 هه‌ندێك سه‌یر وانه ئه‌لیكترۆنه‌كانى ده‌كرد .ئێستا به ده‌گمه‌نیش گوێ له‌و وانانه ناگریت ئامیَره ئه‌لیكترۆنه‌كانى كردووه به جیگره‌وه‌ى كتیبه‌كانى”
سه‌میره دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، منداڵه‌كانى ره‌فتارییان گۆڕاوه، نموونه‌ى هێنایه‌وه و گوتى، “زیاتر مۆبایل به‌كارده‌هێنێ جگه‌له‌وه‌ش شه‌و دره‌نگ ده‌خه‌ویَت، به‌ده‌م یاریكردنه‌وه خواردن ده‌خوات كیَشى له‌شى زیاد كردووه، رۆژ دره‌نگ هه‌لَده‌ستى ژه‌مى نیوه‌رۆ و به‌یانى تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌كات”.
هاووڵاتییه‌کی تر بە ناوی سه‌باح ره‌شید، پیاوێكى 35 ساڵه‌یه دانیشتووى گه‌ڕه‌كى سه‌یداوه‌ى هه‌ولێره. لەسەر هەمان بابەت بۆ نووچەنێت دواو گوتی: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى له گه‌ڕه‌كێكى میلیین، منداڵێكم كه ته‌مه‌نى 12 ساڵه ته‌واو تێكه‌ڵى منداڵانى گه‌ڕه‌ك بووه و خووى داوه‌ته ده‌ره‌وه و كۆڵان، شه‌وان دره‌نگ ده‌خه‌وێ و به‌یانیانیش دره‌نگ هه‌ڵده‌ستێ هه‌ركه هه‌ڵده‌ستێ زه‌ینى له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌یه”
سه‌باح باسى له‌وه كرد منداڵه‌كه‌ى هه‌ندێك ره‌فتارى خراپ فێربووه، له‌وانه”جێنو ده‌دات” سه‌باح له درێژه‌ى قسه‌كانى بۆ نوچه‌نێت گوتى، “جاران كه مه‌كته‌ب هةبوو وا نه‌بوو بەشێکی له قوتابخانه بوو کاتەکەی تریش به خوێندن سه‌رقاڵمان ده‌كرد.به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر پێى بڵێن بخوێنه ئه‌وا ده‌ڵێ كه‌س ناخوێنێ و مه‌كته‌ب ناكرێته‌وه بۆ بخوێنم! “
سەباح باسی بەشێکی لە هۆکارەکان کرد و گوتی: “ناتوانین به‌رنامه بۆ منداڵه‌كه‌مان دابنێین.،له‌وانه پاره‌مان نییه ره‌وانه‌ى خولی زمان و شتى تری بكه‌ین.من خۆم خه‌ریكى كه‌سابه‌تم ناتوانم به دیار ئه‌و دانیشم، هەبوونی قوتابخانە باش بوو جگه له‌وه‌ى بۆ ئاینده‌یان باش بوو، منداڵەکانمانی بە رێگای جوان پەروەردە دەکران و کاتەکانیان لا گرنگ بوو “
حه‌یده‌ر ره‌سووڵ هاووڵاتیەکی تر بۆ نوچەنێت باسى له ره‌فتارێكى تر كرد كه به‌هۆى نه‌بوونى مه‌كته‌به‌وه تووشى منداڵه‌كانى بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌هۆى نه‌بوونى براده‌ر خۆیان له كاروبار و مه‌جلیسى گه‌وره هه‌ڵده‌قورتێنن، حه‌یده‌ر گوتی، “من زۆر كات له‌ماڵه‌وه وانه به منداڵه‌كانم ده‌ڵێم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك شت هه‌یه ناتوانم بیكه‌م و جێگەیان بۆ پربکەمەوە بۆ نموونه ئه‌وان له قوتابخانه براده‌ریان هه‌بوو به‌ڵام له ماڵه‌وه رێگه‌ناده‌م هاوڕێیه‌تى هه‌موو كه‌سێك بكه‌ن. ئه‌مه‌یش وایكردووه كه‌مێك دابڕاو بن و زیاتر خۆیان بخه‌نه ناو بابه‌تى گه‌وره‌كان، نەتوانن تەمەنی منداڵی خۆیان بەسەر بەرن بەهۆی هەڵسان و دانیشتنیان زۆربەی کات لەگەڵ گەورەکان .”
دلێر ساڵه‌یى توێژه‌رىێکی كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ نوچە گوتى، “بةشدارپێکردنی منداڵان لە خولەکانی بەهێزکردن وفێربوونی زمان وخولی مۆسیقا و وەرزش طرنطن لةو كاتةدا، بةلاَم بە شێوەیەکی گشتی رۆڵی دایک وباوک بەرتەسک بۆتەوە بةهؤى خراثى بذيَوى خةلَكةوة، ئةوان نةيانتوانیوە شوێنگرەوەیەکی هاوشێوەی قوتابخانە یان باشتر لە قوتابخانە بدۆزنەوە بۆ گۆڕینی رەفتارە نەرێنیەکان، بؤ رەفتاری شیاوتر وگونجاوتر “
دلێر ساڵه‌یى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، نەبوونی قوتابخانە ودابڕانی منداڵان لە خوێندن کاریگەری خۆی هەیە لە سەر منداڵان، لە رووی فێرکردن وپەروەردەوە، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا گوتى، “بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئیتر فێری رەفتاری ناشیرین دەبن وکەڵکیان نامینێ ولە دەست دەردەچن. هەر چەندە منداڵان لە دەرەوەی ماڵ لە کۆڵان لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان یاری دەکەن، بەڵام کەمتر بەرکەوتنیان دەبێت لە گەڵ منداڵانی تر وەک ئەوەی لەو کاتانەی کە قوتابخانە هەیە، کە هەندێ جار وهەندێ منداڵ لە قوتابخانەش هەندێ رەفتاری نەگونجاو نەشیاو لە هاوپۆل وهاوڕێکانیەوە فێر دەبێت بە هۆی لاساییکردنەوە وەک چۆن لە دەرەوەی قوتابخانە ولە کۆڵان فێری دەبێت”.
ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌لاًیه‌تییه قسه‌كانى به‌وه پوخت كرده‌وه منداڵان به‌هۆى نه‌بوونى قوتابخانه‌وه به‌رنامه‌ى ژیانیان تێكچووه، به‌هۆى قه‌یرانى ئابووریشه‌وه دایك وباوكان ناتوانن پرۆگرامى گرنگ بۆ منداڵه‌كانیان دابنێن.
دلێر ساڵه‌یى گوتى، “خراپی باری ئابووری ونەبوونی مووچە زیاتر باری سەرشانی دایک وباوکانی قورس‌تر کردووە، کە ئابووری رۆڵی سەرەکی دەبینێ لەم بابەتە، بۆ نموونە ناتوانن گەشتێک رێک بخەن، بۆئەوەی کەمێک لەو فشارە دەروونیانەی سەرخۆیان ومناڵەکانیان کەم بکەنەوە ومنداڵەکانیان ئاشنایی کەلتووری گەلانی تر بکەن ولە کۆڵان دووریان بخەنەوە. هەروەها ناتوانن هەندێ لە هۆکارەکانی فێرکاری و(ترفیهی)یان بۆ دابین بکەن بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن وکاتێکی خۆش وبەسوود ببەنە سەر. بۆیە زۆربەی کاتەکان دایک وباوکان بۆ دوورخستنەوەی رۆڵەکانیان لە رەفتاری ناشيرین وکێشە وگێچەڵ وسەر ئێشەی دەرەوەی ماڵ مناڵەکانیان زوو لە خەو هەڵناستێنن وتا نیوەڕۆ دەخەون چونکە پێیانوایە کاتێک کە منداڵەکان خەوتوون سەلامەتترین وبێ کێشەترین کاتە بۆ منداڵەکان”
له كۆتایى قسه‌كانیشى دلێر ساڵه‌یى باسى له‌وه كرد، راسته رۆڵى سه‌ره‌كى كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى دایكان وباوكان بۆئه‌وه‌ى پرۆگرامى په‌روه‌رده‌ىی دروست وبه‌سوود بۆ منداڵه‌كانیان دابنێن، به‌ڵام ده‌بێت به راشكاوى باسى ئه‌وه‌یش بكرێت كه نه‌بوونى مووچه و خراپى گوزه‌ران وایكردووه ئه‌وان نه‌توانن ئه‌داى خۆیان به باشى جێبه‌جێ بكه‌ن.