هاوپه‌یمانى فه‌تح: دڵنیایین تره‌مپ بڕیارى ترمان له‌ دژ ده‌رده‌كات

0

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى فه‌تحى شیعه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، سه‌ركۆنه‌ى بڕیارى سزادانى فالح فه‌یازى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ دڵنیان له‌وه‌ى چه‌ند بڕیارێكى تریش له‌لایه‌ن حكوومه‌تى تره‌مپه‌وه‌ له‌دژى ئه‌وان ده‌رده‌چێت.

شه‌وى رابردوو وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا بڕیارى سزادانى فالح فه‌یازى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى راگه‌یاند و به‌گوێره‌ى سزاكه‌ هه‌موو موڵك و سامانى فه‌یاز له‌ ئه‌مریكا بلۆك ده‌كرێـت.

چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمى ونافه‌رمى عێراق هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر سزادانه‌كه‌ ده‌رخستووه‌ و دواجاریش هاوپه‌یمانى فه‌تحى شیعه‌ كه‌ پاڵپشتى سیاسى و سه‌ره‌كى حه‌شدى شه‌عبییه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا ده‌كات و به‌ پێشیكاریى دژ به‌ ده‌وڵه‌تى عێراقى ده‌زانێت.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت فه‌تح له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “ئێمه‌ دڵنیایین كه‌ حكوومه‌تى ماوه‌ به‌سه‌رچووى ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك بڕیارى شێتانه‌ و منداڵانه‌مان ده‌رده‌كات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com