سیهـام میران ، تایبه‌ت به نوچەنێت
“ئابوورى پرته‌قاڵى” دوایین كتێبى هۆشمه‌ند ره‌فیقه كه وه‌ك ئابووریناسێك چه‌ند ساڵێكه له‌سه‌ر بابه‌ته ئابوورییه‌كان ده‌نووسێ، له‌و كتێبه باس له جۆره ئابوورییه‌ك ده‌كات كه پێشتر له كوردستان نه‌ناسراوه.
هۆشمه‌ند ره‌فیق له لێدوانێكى تایبه‌ت به “نوچه‌نێت” به كورتى پێناسه‌یه‌كى بۆ كتێبه‌كه‌ى كرد و گوتى، “پوختەی کتێبی ئابووری پرتەقاڵی، شه‌نوكه‌وی جۆره ئابوورییه‌ك ده‌كات كه ببێته رایه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ تاكی كۆمه‌ڵگه‌و هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی، بەمەش پێشه‌نگکار- کارساز به تایبه‌ت گه‌نج سه‌رچاوه‌ی داهێنان و بیرۆكه‌ی تازه دەبێت بۆ ئابوورییه‌كی داهێنه‌رانه، به جۆرێك له سێبه‌ری ئه‌و چەشنە ئابوورییه‌دا تاك خۆكردانه هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت”
هه‌ر لهتهواوكردنى پێناسه‌كه‌ى هۆشمه‌ند ره‌فیق گوتى، “ئه‌م جۆره ئابوورییه ئه‌وه نییه گه‌نج ته‌نیا به‌دوای كاردا بگەڕێت، واتە ئابووری پرتەقاڵی جەخت لەسەر وەبەرهێنان لە توانا نوێیەکان و هزری تازەی ئابوورییانە دەکاتەوە. بە پشت بەستن بە راکێشانی بەهرە ناوازەکان بە مەبەستی سەرمایەگووزاریکردن بۆ بە پیشه‌سازیکردنی فەرهەنگە هەمەجۆرەکان تا داهێنانه نا به‌ركه‌وته و رۆشنبیرییه‌كان به بازاڕ بکات، میدیای پیشەگەریش بەرپرسیاریەتی بە یەکگەیاندن و لە یەکترنزیکردنەوەی داهێنه‌ران و پیاوانی كار و بەرپرسانی ناوەندی بڕیار لە حکومەت دەکەوێتە ئەستۆ” .
دواتریش باسى له‌وه كرد، له كتێبه‌كه‌دا تیشک خراوەتەسەر ره‌نگه ئابوورییه‌كان و پێشه‌نگكاری داهێنه‌رانه و هۆكاره‌كانی دروستكردنی پڕۆژه‌ی بچووك و لە بەشی کۆتاییدا باس لە ئه‌زموونی وڵاتانکراوە لە کەڵک وەرگرتن لە ئابووری پرتەقاڵی.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كتێبه‌كانى له چه‌ند به‌ش پێكهاتووه، هۆشمه‌ند ره‌فیق ئابووریناس گوتی، “کتێبی ئابووری پرتەقاڵی لە سێ بەش پێک هاتووە”
بۆ كه‌سێك كه زۆر له چهشنهكانى ئابوورى شاره‌زا نه‌بێت ناونیشانى كتێبه‌كه جێى سه‌رنجه به‌ڵام هۆشمه‌ند ره‌فیق له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، “مەبەستم لە هەڵبژاردنی ئەو ناونیشانە ئەوەیە کە کۆی گشتی کتیبەکە باس لە ئەزموونی ئەو وڵاتانە دەکات کە ئابوورییەکەیان پشت بە پیشەسازی رۆشنبیری داهێنەرانە دەبەستێت کە هێمایەکەی بە ئابووری پرتەقاڵی دەناسرێتەوە، چونکە ئابووری یانزە جۆر رەنگی هەیە”
له كۆتاییشدا باسى له‌وه كرد كتێبه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى چاپ كراوه.
چه‌ند ساڵێكه هۆشمه‌ند ره‌فیق وه‌ك شاره‌زایه‌كى ئابوورى، وتار له‌سه‌ر بابه‌ته ئابوورییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه، وێراى چاپكردنى چه‌ند كتێبێك له بواره‌كانى تر، سێ كتێبى ئابووریشى به چاپ گه‌یاندووه.
