شلێر سه‌عید، نوچه‌نێت
گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ساڵى رابردوو دوو هه‌زار و 799 رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه هه‌بووه و 55 كه‌سیش به ئاو و ئاگر گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له رووداوه‌كانى 2020ى هه‌ولێر كرد و و گوتى، “له ته‌واوى ساڵى رابردوو دوو هه‌زار و 799 رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له سنوورى شارى هه‌ولێر هه‌بووه”.
روونیشى كرده‌وه هه‌زار و 52 له‌و رووداوانه به‌هۆى شۆرتى كاره‌با بووه.
سه‌باره‌ت به گیانله‌ده‌ستدانیش گوتى، 55 كه‌س به رووداوى ئاو و ئاگر مردوون، له‌وانه 33 كه‌سیان له رووباره‌كان خنكاون و 22 كه‌سیش به ئاگر سووتاون.
دووپاتى ده‌كاته‌وه زۆربه‌ى رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆى شۆرتى كاره‌با بووه، بۆیه ئامۆژگارى خه‌ڵك ده‌كات له دابینكردنى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایى كوالێتى به‌رز هه‌ڵبژێرن.