توركیا له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ و دوو دۆسیه‌ى تر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بایدن ده‌كات

0

نوچه‌نێت

ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا له‌ دیدارێكدا ده‌ڵێ، توركیا ئاماده‌یه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى بایدن بكاتةوة، له‌سه‌ر سێ دۆسیه‌ كه‌ مایه‌ى ناكۆكى توركیا و ئه‌مریكان.

ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا له‌ دیدارێكدا كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى CNNTURK كراوه‌، ده‌قه‌كه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى ئه‌نادۆڵى توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌ په‌یوه‌ندى ثيَشبينيكراوى توركیا و حكوومه‌تى جۆ بایدن ده‌كات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى توركیا گه‌شبینى خۆى به‌ په‌یوه‌ندى توركیا و ئه‌مریكا راده‌یگه‌ینێ و ده‌ڵێ، پێشتر بایدن ئه‌و كاته‌ى جێگرى سه‌رۆك ئۆباما بووه‌، چوار جار سه‌ردانى توركیاى كردووه‌ و توركیا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ ئه‌ندامانى حكوومه‌تى بایدن هه‌یه‌.

دواتر باس له‌وه‌ ده‌كات سێ دۆسیه‌ هه‌ن كه‌ له ‌نێوان توركیا و ئه‌مریكا مایه‌ى ناكۆكین، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندى به‌ یارمه‌تیدانى په‌كه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌. دووه‌م په‌یوه‌ندى به‌ فه‌تحوڵا گوله‌ن و رێكخراوه‌كه‌ى هه‌یه‌، كه‌ توركیا پێیوایه‌ ئه‌مریكا هیچ رێكارییه‌كى نه‌كردووه‌، سێیه‌میش په‌یوه‌ندى به‌ سزادانه‌كه‌ى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى F35 هه‌یه‌.

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ توركیا ئاماده‌یه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى بایدن بكاته‌وه‌ و گفتوگۆى له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیانه‌ له‌گه‌ڵ بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com