نوچه‌نێت
سه‌ڵاح عوبه‌یدى گوته‌بێژى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له دیمانه‌یه‌كیدا ده‌ڵێ، “هه‌موو شیعه‌كان سه‌ربه ئێران نیین و هه‌ندێك لایه‌نیان به‌ڕێزن”
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى دیمانه‌یه‌كى درێژى له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح عوبه‌یدى كردووه كه گوته‌بێژى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره.
له‌به‌شێكى دیمانه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندى لایه‌نه‌كانى شیعه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ، “هه‌ندێك له دامه‌زراوه‌كانى راگه‌یاندن باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌واوى شیعه سه‌ر به ئێرانن، به‌ڵام ئه‌مه راست نییه، چونكه چه‌ندان لایه‌نى به‌رێز هه‌ن و باوه‌ڕی نیشتمانپه‌روه‌رییان هه‌یه”.
سه‌ڵاح عوبه‌یدى له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێ، “ئه‌و لایه‌نانه‌ن قبووڵ ناكه‌ن پاشكۆ بن، نه به‌ڕاست و نه به چه‌پ، نه رۆژهه‌ڵات و نه رۆژئاوا”.
دواتریش باس له‌وه ده‌كات خه‌ڵكانێك هه‌ن شیعه له “مالیكى” كورت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌شیان راست نییه.