نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ میدیاكانى یه‌كێتى بڵاویان كردووه‌ته‌وه لاهۆر شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى، به سه‌رۆكایه‌تى شاندێك له به‌غدایه.
ماڵپه‌ڕى pukmedia یه‌كێتى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، “لاهور شێخ جه‌نگی بۆ مووچه و بودجه له‌به‌غدایه” هه‌ر ئه‌مڕۆيش له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ى شاندى یه‌كێتى له كاتێكدایه كه بریاره شاندێكى باڵاى پارتى له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆببێته‌وه و جگه له‌مه‌یش شاندێكى پارتى له چه‌ند رۆژى رابردوودا سه‌ردانى به‌غداى كردووه.
هه‌رچه‌نده میدیاى یه‌كێتى باس له‌وه ده‌كات، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى بۆ مه‌سه‌له‌ى مووچه و بودجه له‌سه‌ردانى به‌غداى كردووه، به‌ڵام پێشتر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه تاكه لایه‌نى دانوستاندكار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدا، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمه.