سیهام میران، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
لیژنه‌ى رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان هه‌وڵ ده‌دات به یاسا بوارى وه‌زرشى له كوردستان رێبكخاته‌وه. سه‌رۆكى لیژنه‌كه ده‌ڵى، ” ئاماده‌كارییمان كردووه و لیژنه‌ى لاوه‌كییمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست كردووه”.
سه‌لما فاتیح سه‌رۆكى لیژنه‌ى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به “نوچه‌نێت” باسى له‌وه كرد له‌م هه‌فته‌یه‌دا له په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه بۆ مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى بوارى وه‌رزشى له كوردستان.
دواتریش گوتى ، “ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێشینه یاساییه‌ك گه‌ڵاله بكه‌ین بۆ لیژنه‌ى ئۆلۆمپى و یانه‌كان، لیژنه‌ى لاوه‌كیشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروست كردووه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى دا له كوردستان دوو جۆر یانه‌ى وه‌رزشى هه‌یه و یه‌كێكیان پێویستى به رێكخستنه‌وه و یاسا هه‌یه، سه‌لما فاتیح گوتى، “دەزانین دوو بەش یانەمان هەیە یەکەمیان ئەو یانانەی سەربە حکومەتی هەرێمی کوردستانن و بەرێوبەرایەتی وەرزشن ، هەروەها لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستانیش سەربەخۆیەتیەکی خۆی هەیە، بەڵام چاڵاکیە وەرزشییەکان ئەوان دەچێتەوە ئه‌وێ. لەو کاتەی بەرکەوتنمان لەگەڵ یانەکەن هەیە هەمیشە گلەیی ئەوە هەبووە کە وەرزش بە یاسا رێک نەخراوە، بۆیه داواى وه‌رگرتنى پێشنیارى یانه‌كان به یاسا بواره‌كه رێك ده‌خه‌ینه‌وه”.