نوچه‌نیت
هیومان رایتس وۆچ له راپۆرتی ساڵانه‌ى خۆى باس له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات، سه‌ره‌ڕاى باس له ته‌واوى پێشیلكارییه‌كانى عێراق ده‌كات له سێ شوێنى راپۆرته‌كه‌ى ره‌خنه له هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێت.
له راپۆرتى ساڵانه‌ى هیومان رایتس وۆچ باس له مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات له 100 وڵاتى دنیا و یه‌كێك له‌و وڵاتانه عێراقه. كه باس له ته‌واوى پێشیلكارییه‌كانى ده‌كات، له كوشتنى خۆپێشانده‌ران و رفاندن و گرتن و ده‌ستبه‌رگرتنى زۆرملى و نایاسایى و سه‌ركوتكردنى بۆچوونى جیاواز.
له سێ به‌شى راپۆرته‌كه باسى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، یه‌كێك له‌وانه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێگه‌ى نه‌داوه هه‌زاران عه‌ره‌ب له ناحیه‌ى ره‌بیعه و قه‌زاى حه‌مدانییه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵى خۆیان، كه‌چى رێگه‌ى كورده‌كانى داوه.
سه‌باره‌ت به ئازادیى راده‌ڕبڕین راپۆرته‌كه ده‌ڵێ هه‌رێمى كوردستان یاساى سزادان و یاساى رۆژنامه‌وانى و یاساى رێگرتن له خراپه به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندى، بۆ سه‌ركوتكردنى ئازادى راده‌ربڕین به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌گرێت گوایه مێرمنداڵى خوار 14 ساڵیان گرتووه كه له‌لایه‌ن رێكخراوه چه‌كدارییه‌كانه‌وه “داعش” چه‌كدار كراون. رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه ده‌ڵى ئه‌مانه قوربانیین و ده‌بێت جارێكى تر راهێنانیان پێبكرێته‌وه و تێكه‌ڵى كۆمه‌ڵگا بكرێنه‌وه.
له كۆتایی ئه‌و به‌شه‌ى په‌یوه‌ندى به عێراقه‌وه هه‌یه، باس له پێشیلكارییه‌كانى توركیا ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یان كه‌س له هێرشه‌كانى توركیا له سنوورى هه‌رێمى كوردستان كوژراون و رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ هیچ زانیارییه‌كى نییه له‌وه‌ى توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌وه كردبێ كه یاساكانى جه‌نگى پێشیلكردووه.