رێڕهوى من له هونهر قوتابخانهیه
رەسەنبوونی میوزیک لەلای من نییه
لاڤین عومهر حهمه، تایبهت به نوچهنێت
ههڵكهوت زاهیرى هونهرمهند له دیمانهیهكى كورتى “نوچهنێت” وهڵامى ههندێك پرسیار دهداتهوه، كه پێشتر لهسهر هونهرهكهى لێى نهكراوه. ئهو هونهرمهنده دووپاتى دهكاتهوه شێوازى كاركردنى خۆى به “قوتابخانه” ناودهبات. لهبارهى ئهو بابهتانهى له سۆشیال میدیاى لهسهرى دهنووسرێت، هةلَكةوت زاهير دهڵێ “بهشێوهیهكى تر باسى من دهكهم، من كهسێكم له ئاین نزیكم”.
با بەشێوەیەکی تەقلیدی دەست پێ نەکەین، پرسیارێک رەنگە لێت نەکرابێت، ئایا جگە لە موزیک چ هونەرێکی تر هاوکاری پەرەپێدانی تۆ وهونەری تۆ بووە ؟
من وەك خۆم لە مناڵیمەوە خولیای موزیكم هەبووە، بەڵام بینەرێكی باشی هونەری سینەمام. بێگومان بینینی فیلم پڕاوپڕە لە هونەر لە نواندن و موزیك و گۆرانی. هەموو وردەكاریەكانی لە هونەری سینەما كۆدەبێتەوە.
ئایا بەهرەت لە هونەرێکتی تر هەیە؟ بۆ نموونە نواندن، پەیکەرتاشی، نیگارکێشان؟
من وەك وتم تەنیا پیشەی من لە موزیكدایە. نەمكردووە تا بزانم بەهرەی ترم هەیە، بەڵام مرۆڤی بههرهمهند بێت. لە هەر بوارێكدا بە زوویی دەتوانێ فێری هونەرەكانی تر بێت.
کارو چالاَکی تۆ دیارن و زۆریش ناسراون، ئایا کۆی کارەکانت بە ئاوازدانان و پەروەردە کردنی گەنج و هتد.. بەچی ناودەبەی؟ پرۆژەی تایبەتی هونەری ( هەڵکەوت زاهیر) یاخود قوتابخانەی ( هەڵکەوت زاهیر)؟
بێگومان. كارەكانی من دیارن و من خۆم زور ماندوو دەكەم بە كارەكەم. بەو هۆیەوە هونەری من بەرچاوترینە لە كوردستاندا لە هەموو لایەكەوە بە وشەی مامۆستا ناودەبرێم. زؤرینەش بڕوایان وایە ڕێڕەوی من قوتابخانەیە. واتە ئهگەر بە قوتابخانەی هەڵكەوت زاهیر ناوزەند بكرێت شتێكی سهیر نییە . بەڵام بێگومان خۆشحاڵم قوتابی زۆر پێ گەشتووە لە قوتابخانەیەدا.
هەندێک لە هونەرمەندان باس لەوە دەکەن کە هەڵکەوت زاهیر باوەری بە ڕەسەنایەتی هونەر نییە، تەنانەت بۆ خۆشی دەڵێن هەڵکەوت وتویەتی” ئەسپی ڕەسەن هەیە، بەڵام هونەری ڕەسەن نیە” بەڵام ئێمە ناچینە ناو ئەو مشتومڕەوە، بەڵام دەپرسم ئایا تێڕوانیننی تۆ بۆ هونەری ڕەسەن چی یە؟
هونەر بە گشتی هەمەلایەنە ناكرێت فۆلك موزیك بە ڕەسەن سەیر بكرێت. بۆ نمونە زؤرن لە و كارانەی هی میلەتێكی ترن خەڵك بە ڕەخنه ناوزەندی دەكات واتە هەڵەیە. بە ڕای من من وەك خۆم بڕوام بە فۆلك موزیكی هەموو میلەتێك هەیە بە پێچەوانەشەوە ڕەسەنبوونی موزیك لەلای من نییە.
هونەرمەند جوانناسە، ئایا ئەگەر بڵێین بەشێکی جوانناسیەکەی بۆ ئافرەتە چی دەڵێی؟
بێگومان هەموومان جوانی دەبێتە ڕاكێشانی سەرنج بەڵام مرۆڤەكان هەممی جوان تا ئەوكاتەی خۆیان. جوانیەكەیان لەدەست ئەدەن. بەڵام بێگومان ڕووخسارێك تا ڕووخسارێكی تر جیاوازی هەیە و هەرواش بووە.
ئە وێنەی لەناو خەڵک دروست بووە لەبارەی کەسێتی هەڵکەوت زاهیر تەواو جیاوازە لەوەی کەسە نزیکەکانی باسی دەکەن، با ڕاشکاوبین دەڵێن یەکەمیان لای خەڵک نێگەتیڤە، ئایا پێت وایە هۆکارەکەی سۆشیاڵ میدیایە، یان ئێرەیی کارکردنە؟
هەركەسێك منی ناسیووە لە نزیكەوە من وەك خۆم دەناسن سوشیال میدیاش بەشێوەیەكی تر باس لە من دەكرێت من كارەكەم هونەرە هەمە جۆری هونهرمەندان لە هەردوو ڕەگەز دێنە لای من بەڵام من وەك سروشتی خۆم مرۆڤێكی لە ئاین زۆر نزیكم و بە بڕوام.