سیهام میران، نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژى یه‌كشه‌مى داهاتووى بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دیاری كرد و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكراى ده‌كات، مووچه‌ى مامۆستایان پێشده‌خرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، “ڕۆژی یەکشەممە ٢٤/١/٢٠٢١، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچە، بە لێبڕینی ٢١%بۆ موچەخۆرانی ئاسایی و٥٠% بۆ پلە تایبەتەکان،بەهەمان میکانیزمی مانگی پێش‌و بەپێی خشتەی پەیڕەوکراو”.
به‌پێى خشته‌كانى مووچه‌ى مانگانهكانى رابردوو بێت، به مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ستپێده‌كات دواتریش وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیواكان، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ رووداوى ئاشكرا كردووه، به‌هۆى كراوه‌ى قوتابخانه‌كان و ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى خوێندن مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێشده‌خرێت و دواى مووچه‌ى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت.