نوچه‌نێت
سه‌عدى پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى رووداو ده‌ڵێ، یه‌كێتى له‌مانگى 11ى ساڵى رابردووه‌وه پڕۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى داوه‌ته پارتى. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ته‌نیا بۆ سلێمانى نییه و بۆ جیابوونه‌وه‌یش نییه.
سه‌عدى پیره له لێدوانه‌كه وردهكاریى ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ، “ئەو رەشنووسە لە مانگی 11 ساڵی رابردووەوە پێشکەشی پارتی کراوە، رەنگە پرۆژەکە داوایەکی نوێ بێت، بەڵام پاڵپشتە بە یاساى ژمارە 3ى ساڵى 1992 ی ئەنجوومەنى وەزیران، لە هەموو هەموارەکانی رەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە بەرنامەی کابینەی نۆیەمیش هاتووە، بەڵام لەو رەشنووسە ئامانج و سوودەکانی وردەکارییەکانی تێدا دیاریکراوە”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كه بۆ جیابوونه‌وه‌ى سلێمانى نییه و به‌ڵكو بۆ هه‌موو شاره‌كان و مه‌به‌ستى زوو راپه‌ڕاندنى كاره‌كانه.
سه‌عدى پیره دووپاتیشى ده‌كاته‌وه هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ به‌هه‌رێمكردنى سلێمانى، په‌یوه‌ندى به یه‌كێتییه‌وه نییه، چونكه ئه‌مه دوو ئیدارییه و كورد ئه‌مه‌ى بینیوه.