نوچه‌نێت
دوو توێژه‌رى ئیسرائیلى ئاشكراى ده‌كه‌ن، له ساڵى 2000 نوورى مالیكى كة ئيَستا سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاساية، سه‌ردانى ئیسرائیلى كردووه و داواى هاوكاریى له‌م وڵاته كردووه.
له تویته‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان فایق شێخ عه‌لى په‌رله‌مانتارى عێراق و ئیدى كۆهین و مه‌ئیر ميسڕى دروست بووه كه دوو رۆژنامه‌وان و توێژه‌رى ئیسرائیلین.
گتوگۆیهكه له‌سه‌ر داواى شێخ عه‌لى بووه له تویته‌ر نامه‌یه‌كى بۆ هه‌ر دوو توێژه‌ره‌كه ناردووه و گوتوویه‌تى، “به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى ئێوه ئه‌كادیمى و زانستین ئاماده‌ن بچینه گفتوگۆیه‌كى زانستى ئاستبه‌رز له‌پێناو ئه‌وه‌ى بۆ جیهان دۆسیه‌كانى ئیسرائیل و موساد ئاشكرا بكه‌ین، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بین له پێچ و په‌نا و شت هه‌ڵبه‌ستن و تێكه‌ڵكردنى دۆسیه‌كان و ئاژاوه‌نانه‌وه؟”.
ئیدى كۆهین وه‌ڵامى شێخ عه‌لى داوه‌ته‌وه و له به‌شێكى وه‌ڵامه‌كانى ده‌ڵێ، ” اوهڕم پێ بكه و به راستى پێت ده‌ڵێم مالكى و ئۆپۆزسیۆنى عێراقى ساڵى 2000 داواى دیدارى باڵیوزى ئیسرائیلیان له میسر كرد و داواى هاوكارى و چه‌كیان كرد دژى رژێمى به‌عس، هه‌روه‌ها به راسپارده‌ى ئه‌مریكا بوو. دواتر دوورتر له‌مه رۆیشتن كاتێك گوتیان به‌عس چه‌كى بایۆلۆژى هه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى ئیسرائیل ده‌كات، به‌ڵام ئێمه بایه‌خمان به‌وان نه‌دا و ئةوةبوو به‌ریتانیا و ئه‌مریكا پاڵپشتیان كردن”.
له‌دواى ئیدى كۆهین، مه‌ئیر ميسڕى به تویتێك وه‌ڵامى شێخ عه‌لى ده‌داته‌وه و دووپات له‌سه‌ر سه‌ردانى مالیكى بۆ ئیسرائیل ده‌كاته‌وه. مه‌ئیر ده‌ڵێ، “له چوارچێوه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ى كه ئیدى كۆهین بڵاوى كردووه‌ته‌وه، من دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه نوورى مالیكى به‌راستى سه‌ردانى ئورشه‌لیمى كردووه له شوباتى 2000 ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ى گه‌شتێكى نهێنى بوو كه سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆنى ئه‌وكات بۆ زیاتر له پایته‌ختێكى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامییان دا وه‌ك سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ شه‌ڕى رزگاركردنى عێراق”.
نوورى مالیكى ئێستا سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه‌یه و پێشتر دوو خوول سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو و دواتر جێگرى سه‌رۆك كۆمارى پێشوو بوو.

