نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، حكومه‌ت بڕیارى داوه پێداچوونه‌وه بۆ نرخى نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان بكات و رێكى بخاته‌وه.
دكتۆر سامان به‌رزنجى باسى له‌وه كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خه‌ڵك گله‌یى زۆرى له نرخ و خزمه‌تگوزاریى نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان هه‌یه و ده‌شڵێ، “پێوه‌رێكى تایبه‌ت بۆ نرخه‌كان نه‌بووه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى دووپاتى كرده‌وه رێكخستنه‌وه بۆ نرخى خزمه‌تگوزارى نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان ده‌كرێت و ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى چاكسازى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت.
دكتۆر سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌ڵێ، “ئامانج ئەوەیە خەڵک تا ئەوپەڕی لە نرخەکان رازی بێت نەک گلەیی هەبێت”.