نوچه‌نێت
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى هاوخه‌مى بۆ خه‌ڵكى به‌غدا ده‌ربڕیوه و تێیدا هاتووه، “ئه‌م هێرشه تیرۆرستیانه نیشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆرن و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه سیاسییه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی”
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێدا سه‌ركۆنه‌ى رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى به‌غدا ده‌كات و وێراى نیشاندانى گیانى هاوكارى، ئه‌وه وه‌بیر هێزه سیاسییه‌كان ده‌هێنێته‌وه كه هێشتا قه‌باره‌ى تیرۆر له عێراق گه‌وره‌یه.
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم:
به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ین که ئه‌مڕۆ له به‌غدا به شێوه‌یه‌كى زۆر دڕندانه هاووڵاتیانی کرده ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه له نه‌خۆشخانه‌كانى پێشوازى له برینداران و به‌ركه‌وتووانى هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كى پزیشكیى پێویستیان پێشكه‌ش بكات.
ئه‌م هێرشه تیرۆرستیانه نیشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆرن و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه سیاسییه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانى بۆ ته‌بایى و یه‌كڕیزى و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و ده‌ربازكردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و كێشه و قه‌یرانه‌كان.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2021/1/21