نوچه‌نێت
هه‌رچه‌نده بڕیاره بوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ سبه‌ى دواخراوه.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بچێته به‌غدا و له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كى دارایى حكومه‌تى عێراق و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان كۆببێته‌وه.
به‌ڵام فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ سبه‌ى یه‌كشه‌م دواخراوه.
شانده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم جیا له قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، چه‌ند به‌رپرسێكى تر له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى، دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان، خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئومێد سه‌باح سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم.