نوچه‌نێت
سه‌فین دزه‌یى به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، به فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێم ناڕه‌زایى به ئێران داوه، به‌هۆى ئه‌و فیلمه ئێرانییه‌ى رۆژى هه‌ینى له‌سه‌ر پاراستنى هه‌ولێر له هێرشى داعش بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌فین دزه‌یى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى به رووداو ده‌ڵێ، ” ئێمە پەیوەندییەکی دۆستانە و دێرینمان لەگەڵ ئێران هەیە و ناکرێت رێگە بەو جۆرە شێواندنانەی رووداوەکان بدرێت”.
دواتریش باس له‌وه ده‌كات، وەک فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە فەرمیی کۆنسوڵی ئێرانیان ئاگادارکردەوە وناڕەزایەتیی ھەرێمی کوردستانیان گەیاندووەتە کۆماری ئیسلامیی ئێران.
رۆژى هه‌ینى رابردوو میدیاكانى ئێران فلمێكى كورتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه باس له رووداوى هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات له لایه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه، هه‌موو پاڵه‌وانێتى به‌رگریكردن له شارى هه‌ولێر بۆ قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران ده‌گێڕێته‌وه و به ته‌واوى رۆڵى حكومه‌تى هه‌رێم و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه فه‌رامۆش ده‌كات.