نوچه‌نێت
ده‌زگاى ئامارى سه‌ربه وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق، له راپۆرتێكدا باس له گرانبوونى نرخى پێداویستییه‌كان ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه مانگێك دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار، رێژه‌ى هه‌ڵاوسان له عێراق 3.3% به‌رزبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى پلاندانان پوخته‌ى راپۆرته‌كه‌ى خۆى له ماڵپه‌ڕه فه‌رمییه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، له مانگى كانوونى یه‌كه‌م به‌هۆى گۆڕ‌انى به‌هاى دینار له‌به‌رانبه‌ر دۆلار، هه‌ڵاوسان به به‌روارد به مانگى پێشووتر” تشرینى دووه‌م” به رێژه‌ى 3.3 % به‌رزبووته‌وه. به‌به‌راورد به كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 یش هه‌ڵاوسان به رێژه‌ى 3.2% بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌لوپه‌لى جگه‌ره و تووتن زۆرترین هه‌ڵاوسانى به‌خۆیه‌وه دیوه و له‌دوای ئه‌ویش كه‌رتى ته‌ندروستى، به‌ڵام كه‌رتى خۆراك كه‌مترین هه‌ڵاوسانى به‌خۆیه‌وه دیوه كه كه‌متر له 1% یه.
به‌گوێره‌ى ده‌قى راپۆرته‌كه شتومه‌كه‌كان به‌مشێوه‌یه پۆلێنكراون و رێژه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كانیش له‌به‌رانبه‌ر نووسراوه:
جگه‌ره و تووتن: 10.1%
ته‌ندروستى: 8.8%
كاتبه‌سه‌ربردن كامێرا و ته‌له‌ڤزیۆن و ئه‌و جۆره پێداویستییانه: 7،5%
گواستنه‌وه: 7.2%
كه‌لوپه‌ل و پێداویستى: 4.9%
كه‌لوپه‌لى ناوماڵى وه‌ك كورسى و مێز: 3.7%
نیشته‌جێبوون: 3.2%
ته‌له‌فۆن و په‌یوه‌ندیكردن: 3%
خزمه‌تگوزارى كاره‌باى مۆلیده و ئاو: 3%
كۆى گشتى خۆراكه‌كان به خواردنه‌وه‌كانیش”ته‌نیا خواردنه‌وه كحولییه‌كان نه‌بێت”، كه‌مترین هه‌ڵاوسانیان تێدا به‌دیكراوه، كه 0.5% كه‌متر له یه‌ك.