نوچه‌نێت
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى هه‌واڵگریى عێراق بڵاوده‌كرێنه‌وه كه باس له بوونى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر له‌سه‌ر به‌غدا ده‌كه‌ن و فهرمادهیى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراقیش هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى ئه‌م كه‌سانه ده‌كات كه به‌ڵگه نهێنییه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
دوو رۆژ دواى كرده تیرۆریستییه‌كه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یران له به‌غدا، كه 142 كه‌س به كوژرا و برینداره‌وه تێیدا بوونه قوربانى، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى تر‌ى هه‌واڵگرى عێراق له میدیا و په‌یجه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه و باس له بوونى هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددى له‌سه‌ر به‌غدا ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باسى له ناوه‌ڕۆكى به‌ڵگه‌كان كردووه و ده‌ڵێ له‌و به‌ڵگانه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، چه‌ند تیرۆریستێك پلانیان هه‌یه چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ناو پایته‌خت بكه‌نه ئامانج.
ته‌حسین خه‌فاجى گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و به‌ڵگانه دزه‌یان پێكراوه و په‌یوه‌ندیان به كارى هه‌واڵگرییه‌وه هه‌یه و نابێت هاووڵاتیان لێى ئاگادار بن. ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌یش سزا بدرێن كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه.