نوچه‌نێت
شێروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى شاندى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێ، “كۆبوونه‌وه‌كان دوو رۆژى تر ده‌خایه‌نێ”.
ئه‌مڕۆ شێروان میرزا په‌رله‌مانتارى كورد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ناوه‌ڕۆكى دانیشتنه‌كه‌ى دوێنێى شاندى هه‌رێم و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرا ده‌كات.
شێروان میرزا باسى له‌وه كردووه له كۆبوونه‌وه‌كه، لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى چه‌ندان پرسیاریان له شاندى هه‌رێمى كوردستان كردووه و سه‌باره‌ت به جۆره‌كانى خه‌رجى و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و داهات و چه‌ندان بابه‌تى تر.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌كه، شێروان میرزا دووپاتى ده‌كاته‌وه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌رێنى بووه و شاندى هه‌رێم هاوئاهه‌نگ بووه و ده‌شڵێ، “ئه‌و كۆبوونه‌وانه تا دوو رۆژى تر له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى به‌رده‌وام ده‌بن و تا ته‌واوى وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى لیژنه‌ى دارایى ده‌درێته‌وه”.