سیهام میران ، تایبەت بە نوچەنێت
گوته‌بێژى گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆى بهفریبارینهوه له ناوچه شاخاوییه‌كان ژماره‌ى گه‌شتیاران ڕوو له زیادبوونه، ئاشكرایشى ده‌كات زیاتر له 90 هه‌زار گه‌شتیارى عه‌ره‌ب روویان له هه‌ولێر كردووه.
ئه‌مڕۆ نه‌ریمان فازڵ گوته‌بێژى گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر له لێدوانێكى به “نوچه‌نێت”ى راگه‌یاند، ژماره‌ى گه‌شتیارانى شاره‌كانى عێراق بۆ هه‌ولێر ڕوو له زیادبوونه، به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى به‌فرێكى زۆر له شاخه‌كانى كوردستان باریوه.
نه‌ریمان فازڵ گوتى، ته‌نیا له‌م مانگه‌دا نزیكه‌ى 90 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى هه‌ولێریان كردووه.
سه‌باره‌ت به كه‌موكوڕییه‌كان له‌بوارى گه‌شتى زستانه چیین؟ نه‌ریمان فازڵ گوتى، “گه‌شتیاران گله‌ییان زۆر كه‌مه، ته‌نیا له هه‌ندێك شوێنى گه‌شتیارى نه‌بێ كه قه‌ره‌باڵغییه‌كى زۆر دروست ده‌بێت، به هاوكارى هاتوچۆ ئه‌م كێشانه‌یش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.