عێراق ئێران به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌

0

نوچه‌نێت

گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق، ناسنامه‌ى دوو خۆكوژه‌ تیرۆریسته‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ هه‌ردووكیان خه‌ڵكى مووسڵ و سعوودی نیین.

به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى میدیاكانى ئێران له‌باره‌ى ناسنامه‌ى یه‌كێك له‌ خۆكوژه‌كانى رۆژى پێنجشه‌م بڵاویان ده‌كرده‌وه‌، گوایه‌ سعوودییه‌ و له‌ ده‌روازه‌ى سنوورى عه‌رعه‌ر هاتووه‌ته‌ عێراق.

یه‌حیا ره‌سوڵ گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى زانیارییه‌كان به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، “هه‌ردووكیان خه‌ڵكى مووسڵن و سعوودى نیین”.

یه‌حیا ره‌سوڵ هۆكارى رووداوه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ بۆ كه‌مته‌رخه‌مى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌گێڕێته‌وه‌ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى سووریا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر عێراق دروست ده‌كه‌ن.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بڕیارى دا بوو لیژنه‌یه‌كى باڵاى ئه‌منى سه‌ردانى ناوچه‌ سنوورییه‌كانى نێوان عێراق و سووریا بكات بۆئه‌وه‌ى پلان بۆ كۆنتڕۆلكردنى دابنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com