نوچه‌نێت
لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگريى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى ئه‌منى عێراق ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانهى به‌م دواییه روویانداوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ى كانوونى دووه‌م، راگه‌یه‌نراوێك به ناوى محه‌مه‌د ره‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگريى په‌رله‌مانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، باسى له‌وه كردووه شه‌وى رابردوو لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌منى عێراق كردووه.
له ئه‌نجامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كات، لیژنه‌كه‌ى داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به په‌له‌ى كردووه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى وه‌ك فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق و به‌رپرسانى باڵاى ئه‌منى.
له رایهگهنراوهكه هاتووه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆئه‌وه‌یه تاوتوێى ئه‌و كه‌موكوڕییه ئه‌منیانه بكرێت كه له‌م دواییه‌دا روویانداوه و به‌هۆى ئه‌وانه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌هۆى كرده‌یه‌كى تیرۆریستى رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 110 كه‌سیش بریندار بوون، دواتریش رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو به‌هۆى كهمینێكى تیرۆریستانى داعش 11 چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژران.