نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتاران ئاشكرایان كردووه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستان و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بڕی نه‌وت و نرخه‌كه‌ى جێى ناكۆكى بووه، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه گوته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى كۆبوونه‌وه‌كان به ئه‌رێنى وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دوو په‌رله‌مانتارى كورد له عێراق كه ئه‌وانیش شێروان میرزا و ئه‌حمه‌د سهفارن، زانیاری‌یان به “رووداو” داوه گوایه خاڵى ناكۆك له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا په‌یوه‌ندى به بڕى نه‌وت و نرخه‌كه‌ى هه‌یه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به‌غدا داواى زیاتر له 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌كات و ده‌یه‌وێ نرخه‌كه‌یشى له‌گه‌ڵ نه‌وتى سۆمۆ هاوتا بێت. ئه‌حمه‌د سه‌فار ده‌ڵێ هه‌رێم به هه‌رزانتر نه‌وت ده‌فرۆشێت و نرخه‌كه‌ى 10 -11 دۆلار له نه‌وتى عێراق كه‌متره.
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و لێدوانانه سه‌میر هه‌ورامى گوته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه كردووه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رابردوو شاندى هه‌رێم ئاماژه‌ى چاكى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق وه‌رگرتووه.
سه‌میر هه‌ورامى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى پێشبینى ده‌كات پشكى هه‌رێم له ره‌شنووسى ده‌ستوور جێگیر بكرێت و ده‌شڵى قوباد تاڵه‌بانى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر ده‌كات.