نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى شیكارییهكى له‌سه‌ر كرده تیرۆریستییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و گومان له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات له‌وه‌ى پێشتر كێشه‌كانى هه‌واڵگرى عێراقى نه‌زانى بێت.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى، پوخته‌ى وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له لایه‌ن ماریانا بیلینكایا به ناونیشانى “تیرۆریستان گه‌ڕانه‌وه به‌غدا”نووسراوه.
نووسه‌ر باس له تواناكانى هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌كات و ده‌ڵێ، وێراى ئه‌وه‌ى زیاتر له سێ ساڵه عێراق سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر تیرۆر راگه‌یاندووه، به‌ڵام تا ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستانه‌ى ڕووده‌ده‌ن، گومانه‌كان له تواناى هێزه ئه‌منییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن.
جیا له‌وه ئه‌و نووسه‌ره باس له‌وه ده‌كات دواى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ى رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو كازمى كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى هه‌واڵگرى سزادا، به‌ڵام كازمى خۆى ماوه‌ى چوار ساڵ به‌رپرسى هه‌واڵگریی بووه و له كێشه‌كانى ئه‌و ده‌زگایه ئاگادار بووه.
بهبڕواى نووسه‌ر كازمى دواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتى خۆى بسه‌لمێنێ و دواتریش ئه‌و كه‌سانه دوور بخاته‌وه كه له‌ژێر هه‌ژموونى ئه‌و نه‌بوون.