نوچه‌نێت
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى ساڵیادى رزگاركردنى كۆبانێ له تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێ، “له‌م یاده‌دا سه‌رمان له‌به‌رده‌م گیانى پاكى شه‌هیدان داده‌نوێنین”.
ئه‌مڕۆ 26ى كانوونى دووه‌م، یادى رزگاركردنى شارى كۆبانییه كه له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش رزگاركرا و جگه له شه‌ڕڤانان پێشمه‌رگه‌یش له داستانه‌كه به‌شدار بوو.
به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه:
یادى داستانى ئازادكردنى كۆبانى له ته‌واوى گه‌لى كوردستان و هه‌موو ئازادیخوازانى جیهان پیرۆز ده‌كه‌م.
له‌م یاده‌دا سه‌رمان له‌به‌رده‌م گیانى پاكى شه‌هیدان داده‌نوێنین، به ڕێز و وه‌فادارییه‌وه، یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
سوپاسى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین كه له شه‌ڕى دژى تیرۆردا، هاوكارمان بوون.