نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جورناڵى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه، لوید ئۆستن وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا پێداچوونه‌وه بۆ ژماره‌ى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق و ئه‌فغانستان ده‌كات.
رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى پنتاگۆنه‌وه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، كه ئوستن ده‌یه‌وێ پێداچوونه‌وه بۆ بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستان بكات بۆئه‌وه‌ى سراتیژى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى له‌م دوو شوێنه هه‌ڵسه‌نگێنێ.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كشانه‌وه‌ى سێ هه‌زار سه‌ربازى به خێرایى له‌م دوو وڵاته، وایكرد حكومه‌تى نوێى ئه‌مریكا بیر له سراتیژى وڵاته‌كه‌ى له عێراق و ئه‌فغانستان بكاته‌وه.
ئوستن كاتێك له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه وه‌ك وه‌زیرى به‌رگرى متمانه‌ى پێدرا، له وته‌یه‌كدا له به‌رده‌م كۆنگرێس باسى له‌وه كردووه، پێداچوونه‌وه بۆ ستراتیژییه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق وئه‌فغانستان ده‌كات، به‌ڵام بۆچوونى خۆى له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان وتواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه نه‌داوه.
جۆن كێربى گوته‌بێژى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات، هێشتا هیچ بڕیارێكى نوێ سه‌باره‌ت به هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستان نه‌دراوه. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه هه‌ر بڕیارێك له‌مباره‌یه‌وه بدرێت ئه‌وا به راوێژى حكومه‌تى ئه‌فغانستان و عێراق ده‌بێت.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵ هاتووه حكومه‌تى بایدن، بۆ مه‌سه‌له‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌م دوو وڵاته بژارده‌كانى سنووردارن، ناردنى هێزى زیاتر سه‌ركێشییه و جیا له‌وه‌یش كشانه‌وه‌ى خێراى هێزه‌كانى ئه‌مریكا وا ده‌كات هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر زیاتر بێت.