نوچه‌نێت
فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشكراى كرد وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له رێى نامه‌یه‌كه‌وه، داواى هاوكارى چاودێریى هه‌ڵبژاردن له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كردووه ، یه‌كێتى ئه‌وروپایش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆتایى ئه‌م مانگه شاندێك ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ى كانوونى دووه‌م، فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ مارتن هۆس سه‌رۆكى شاندى یه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق كۆبووه‌وه و تاوتوێى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقیان كرد.
فوئاد حوسێن ئاشكراى كردووه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له رێى نامه‌یه‌كه‌وه داواى هاوكارى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كردووه و به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نه‌كه وه‌ڵامى نه‌داوه بۆیه به‌نیاز نامه‌یه‌كى تر بنێرن.
هاوكات یه‌كێتى ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندى نیشان داوه بۆ هاوكاریكردنى عێراق له هه‌موو لایه‌نه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌و مهبهسهتهیش له كۆتایى ئه‌م مانگه شاندێكى شه‌ش كه‌سى ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات و دوو هه‌فته ده‌مێننه‌وه.
بڕیاره له 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق بكرێت.