دواخستنى په‌سندكردنى بودجه‌ گومان دروست ده‌كات

0

نوچه‌نێت

هه‌رچه‌نده‌ رێككه‌وتنى سیاسى له‌سه‌ر كراوه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 نه‌خرایه‌ كارنامه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانه‌وه‌، ئه‌مه‌یش گومانى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌وه‌ دروست كردووه‌.

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى به‌دواداچوونێكى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى عێراق كردووه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات وێراى ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنى سیاسى ته‌واوى لایه‌نه‌كانى له‌سه‌ر كراوه‌، كه‌چى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش نه‌خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌ هۆكاره‌كان كراوه‌ و كه‌ یه‌كێكیان په‌یوه‌ندى به‌و دانوستاندنه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان شاندى هه‌رێمى كوردستان و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان هه‌یه‌.

هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه‌ په‌له‌مانتاران ده‌یانه‌وێ چه‌ند ماده‌یه‌كى تر له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ زیاد بكه‌ن، به‌ڵام له‌و كاته‌دا مه‌ترسى دووباره‌بوونه‌وه‌ى سیناریۆى 2017 ده‌بێت.

رۆژنامه‌ى مه‌دا زیاتر ئه‌م خاڵه‌ روون ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ ئه‌و كات پڕۆژه‌ یاساكه‌ به‌ زیادكردنى 15 ماده‌ بۆ حكومه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى ره‌وانه‌كرایه‌وه‌ و به‌ڵام حكومه‌ت تانه‌ى له‌ زیادكردنه‌كه‌ دا و له‌ ئه‌نجامدا چه‌ند مانگێك بودجه‌ دواكه‌وت.

بۆیه‌ په‌رله‌مانتاران هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و به‌ زووترین كات بودجه‌ تێپه‌ڕێت، شێروان میرزا په‌رله‌مانتارى كورد له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى مه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات پێشبینى ده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com