سیهام میران، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئاسۆ كه‌ریم هونه‌رمه‌ندى فۆتۆگرافى و دانه‌ر، دووه‌م كتێبى خۆى له‌بوارى هونه‌رى فۆتۆگرافى به ناوى “رۆیشتن به‌ره‌و كاندید” چاپ ده‌كات و كه كتێبێكى وه‌رگێردراوه له‌باره‌ى هونه‌رى فۆتۆگرافییه‌وه.
ئاسۆ كه‌ریم كه هونه‌رمه‌ندێكى ناسراوى هه‌ولێره، ماوه‌یه‌كه وێراى سه‌رقاڵبوونى به هونه‌رى فۆتۆگرافى كارى نووسینیش ده‌كات له بوارى فوتۆگرافی. ساڵى رابردوو كتێبێكى له‌سه‌ر فۆتۆگرافی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئێستایش سه‌رقاڵى به چاپگه‌یاندنى كتێبێكى تره به ناوى “رۆیشتن به‌ره‌و كاندید: رێگه‌ى نوێ بۆ وێنه‌گرتنى سه‌رشه‌قام”.
له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ئاسۆ باسى له‌وه كرد ئه‌و كتێبه‌ى له زمانى ئینگلییزیه‌وه وه‌رگێڕاوه كه له‌لایه‌ن راهێنه‌رى جیهانى Thomas Leuthard نووسراوه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه ئاسۆ گوتى، “ناوەرِۆکی کتێبەکە باس لە وێنەگرتنی سەر شەقام دەکات کە لە ناو کۆمەڵگای ئێمەدا ئەم هونەرە کەمێک تازەیە لە ناو کتێبەکە ئاماژە بەوە کراوە کە چۆن بتوانی ببیتە فۆتۆگرافەرێکی شەقام بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و کاتەکان و پێویستیەکان باشتر دەناسی”
ئاسۆ دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و جگه له‌م كتێبه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى تر‌ى له بوارى فۆتۆگرافى له‌به‌رده‌سته و چونكه پێیوایه كه‌موكوڕییه‌كى گه‌وره له كتێبخانه‌ى كوردى هه‌یه له بوارى فۆتۆگرافیدا.
جیا له‌وه‌یش ئاسۆ له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، دوو سپۆنسه‌ر بۆ چاككردنى كتێبه‌كه هه‌یه، به‌ڵام من تا ئێستا ره‌زامه‌ندیم له‌سه‌ریان نه‌داوه و ئه‌ركى خه‌رجییه‌كان له ئه‌ستۆى خۆم بێت.