سیهام میران، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
وێراى ئه‌وه‌ى یه‌كى مانگى ئادار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، كه‌چى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات پێشنیاركراوه پرۆسه‌كه پێشبخرێت.
موسلیم عەبدوڵا، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت رایگه‌یاند “بڕیاره ١/٢ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە بکرێت، ئەگەر ئەم دوو هەفتەیەی کە پۆلی دوانزەکان دەستیان بە خوێندن کردۆتەوە دۆخی کۆرۆنا هەروەک خۆی بێت و بەرز نەبێتەوە، ئەوا پرۆسەی خوێندن دێتە پێشەوە بۆ سەرەتاکانی مانگی دوو”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه ده‌كات ئه‌م پێشنیاره له‌لایه‌ن لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه كراوه و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ده‌بێت داواكارییه‌كانى مامۆستایانیش له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان ره‌چاوبكرێت.
موسلیم عه‌بدوڵا گوتى، “بێگومان ئەوە بەشێک بوو لە داواکاری ئێمەش گوتمان ئەگەر دۆخی تەندروستی گونجاو بوو پێویستە وادەی دیاریکراو بێتە پێشەوە. بەڵام داواکاری مامۆستایانیش بێتە جێبەجێکردن و مووچەیان پێبدرێت”
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده باسى له‌وه كرد له كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان دایك و باوك سه‌رپشك ده‌كرێن له‌وه‌ى منداڵه‌كه‌یان له‌ناو پۆل بخوێنێ یان ئه‌لیكترۆنى.